عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:

«لَا تَكْتُبُوا عَنِّي، وَمَنْ كَتَبَ عَنِّي غَيْرَ الْقُرْآنِ فَلْيَمْحُهُ، وَحَدِّثُوا عَنِّي، وَلَا حَرَجَ، وَمَنْ كَذَبَ عَلَيَّ -قَالَ هَمَّامٌ: أَحْسِبُهُ قَالَ: مُتَعَمِّدًا- فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێک مەنووسن لەوەى من فەرموومە، وهەرکەسێک شتێکی نووسیووە لەوەی من فەرموومە جگە لە قورئان؛ ئەوا با بیسڕێتەوە، وبە بێ هیچ حەرج وناڕەحەتیەک لە منەوە فەرموودە بگڕێنەوە، وهەرکەسێک بە ئەنقەست درۆ بە ناوی منەوە بکات؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا».

الملاحظة
Alhamdulillah
النص المقترح يُرَى أنه كَذِبٌ فهو أحد الكاذِبَين».

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە هاوەڵانی لەوەى کە شتێک بنووسنەوە لەوانەى کە فەرموویەتی جگە لە قورئانی پیرۆز، وهەرکەسێک شتێکی نوسیووە جگە لە قورئان ئەوا دەبێت بیسڕێتەوە، پاشان مۆڵەتی پێدان لەوەى کە فەرموودە لە ئەو بگێڕنەوە وهیچ گوناهێک لەمەدا نییە، بە مەرجێک بە دوای ڕاستگۆییدا بگەڕێن لەوەی دەیگڕێنەوە وباسی دەکەن لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، وئاگاداریانی کردەوە وهەڕەشەی لێدان بەوەى هەرکەسێک درۆ بکات بەناوی ئەوەوە ئەوا سزاکەی شوێنێک دەبێت بۆی لە ناو دۆزەخدا. ونەهی کردن لە نووسینەوەى فەرموودە هەڵوەشێندرایەوە (مەنسوخە): لە سەرەتادا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لە نووسینەوەى فەرموودە کرد بەڵام لەبەر ئەوەى لە پاشان فەرموودەکان زۆر بوون ولەوەیە لە بیربکرێن بۆیە ڕێگەیدا بە نووسینەوەیان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتارێکیدا فەرمووی: (اكتبوا لأبي شاه) [رواه أبو داود] واتە: (بنووسن بۆ ئەبی شاهـ)، لە کاتێکدا کەسێک بە ناوى ئەبی شاهـ داوای نووسینێکی کرد. وهەروەها لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- کە ڕێگەى داوە بە عبداللەی کوڕی عەمرو بۆ ئەوەى بنووسێت. وفەرمانی گەیاندنی زانستی شەرعی بە ئومەتەکەى کردووە بۆیە ئەگەر زانستی شەرعی نەنووسرێتەوە ئەوا نامێنێت ولە بیر دەکرێت، ووتراوە: ئەم نەهی کردنە بۆ نووسینەوەى فەرموودەیە لەگەڵ قورئاندا لە یەک پەڕەدا بۆ ئەوەى تێکەڵ نەبن وببێتە جێگای گومان لای خوێنەر، وهەروەها ووتراوە: ئەمە تایبەتە بە کاتی دابەزینی قورئان لە ترسی ئەوەى تێکەڵ ببێت لەگەڵ نووسینی تر پاش ئەمە مۆڵەت درا بە نووسینەوە، وئەگەری یەکەم لە پێشترە کە ئەم حوکمە هەڵوەشێندراوەتەوە (نەسخ بووەتەوە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان