أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يُصَلِّي صَلَاتَهُ بِاللَّيْلِ وَهِيَ مُعْتَرِضَةٌ بَيْنَ يَدَيْهِ، فَإِذَا بَقِيَ الْوِتْرُ أَيْقَظَهَا، فَأَوْتَرَتْ.
وعَنْها قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي مِنَ اللَّيْلِ، فَإِذَا أَوْتَرَ، قَالَ: «قُومِي فَأَوْتِرِي يَا عَائِشَةُ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 744]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- شەونوێژی دەکرد، ئەویش لە پێشیەوە خەوتبوو؛ ئەگەر تەنها نوێژی ویتری بمایە، ئەوا ئەویشی هەڵدەستاند ونوێژی ویتری دەکرد. ولە ریوایەتێکدا: ئەگەر تەنها نوێژی ویتری بمایە، دەیفەرموو: «هەستە نوێژی ویتر بکە ئەی عائیشە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
واتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- شەو نوێژی دەکرد، وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- لە نێوان دەستی ئەو خەوتبوو (لە بەرامبەری خەوتبوو)، ولە ریوایەتێکی (البخاري ومسلم)دا: (پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نوێژی دەکرد ومنیش لە نێوان ئەو وقیبلە ڕاکشا بووم، وەکو ڕاکشانی جەنازە). ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- شەونوێژی تەواو بکردایە، پێش ئەوەى نوێژ ویتر بکات؛ عائیشەی هەڵدەستاند بۆ ئەوەى نوێژی ویتر بکات، لە ریوایەتەکەى (مسلم)دا، ئەگەر تەنها نوێژی ویتر بمایە، دەیفەرموو: (قُومِي فأوْتِري يا عائشة)، واته: (هەستە ئەی عائیشە نوێژی ویتر بکە). لە ریوایەتەکەى (أبي داود)دا: (حتى إذا أراد أن يوتر أيْقَظها فأوترت)، واته: (ئەگەر بیویستایە نوێژی ویتر بکات، ئەوا عائیشەی بەخەبەر دەکردەوە وئەویش نوێژی ویتر دەکرد). واتا: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە سەرەتای شەودا عائیشەی هەڵنەدەستاند نەدەکردەوە لە خەو، بەڵکو ئەگەر تەنها نوێژی ویتر بمایە بەخەبەری دەکردەوە وڕاستەوخۆ پاش هەستانى نوێژی ویتر دەکرد بۆ ئەوەى خەو نەیباتەوە ونوێژی ویتری لە دەست نەچێت.