عن ابن عمررضي الله عنهما، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:

«صلاة الليل والنَّهار مثْنَى مثْنَى».
[ضعيف] - [رواه أبو داود وأحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەنجامدانی نوێژی سونەتی شەو وڕۆژ؛ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت».

الملاحظة
الحديث صحيح بزيادته
النص المقترح لا يوجد...

صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بنچینەکەى لە (الصحیحین) واتا لە کتێبی (صحيح البخاري) و (صحيح مسلم)دا هەیە: بە دەستەواژەی: (صلاة الليل مثْنَى مثْنَى) واتا: (شەو نوێژ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت)، وهەندێک لە گێڕەرەوەکان ئەم دەستەواژەیان بۆ زیاد کردووە: (والنَّهار) واتا: (ڕۆژ)، وئەم زیادەیەش لاوازە -ضعیفة-، ومانای ئەم فەرموودەیە ئەوەیە هەرکەسێک بیەوێت نوێژی سونەت (خۆبەخش یان موستەحەبیشی پێدەووترێت) ئەنجامبدات لە شەو یان لە ڕۆژدا، ئەوا با پاش ئەنجامدانى دوو ڕکات وخوێندنی تەحیات سەلام بداتەوە، هەروەکو بە ڕوونی هاتووە: (عن ابن عمر -رضي الله عنهما- لما سئل: «ما مثْنَى مثْنَى؟» قال: «أن تُسلِّم في كل ركعتين») [رواه مسلم] واتا: (لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزایان خواى لێبێت- کاتێک پرسیاری لێکرا: «واتای مثنى مثنى چییە؟» ئەویش ووتی: «پاش ئەنجامدانى دوو ڕکات -وخوێندنی تەحیات- سەلام بدەیتەوە»)، وئەمیش وتەی زۆربەی زانایانە سەبارەت بە شەونوێژ کردن، واتا: نابێت لە شەونوێژدا نوێژە سونەتەکان زیاتر لە دوو ڕکات بێت، واتا پاش ئەنجامدانى دوو ڕکات وخوێندنی تەحیات دەبێت سەلام بداتەوە، مەگەر تەنها بۆ نوێژی ویتر نەبێت کە دەتوانێت ڕکاتەکانى تر لەگەڵ ڕکاتە تاکەکە کۆ بکاتەوە وبە هەموویانە یەک سەلام بداتەوە وئەمیش چەند شێوازێکی هەیە کە ئەمە لە سونەتدا هاتووە. بەڵام سەبارەت بە نوێژکردن لە ڕۆژدا ئەنجامدانى زیاتر لە دوو ڕکات ئاساییە ودروستە، بەڵام باشتر وایە دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامبدرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر