«أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِمَنْ يَحْرُمُ عَلَى النَّارِ أَوْ بِمَنْ تَحْرُمُ عَلَيْهِ النَّارُ، عَلَى كُلِّ قَرِيبٍ هَيِّنٍ سَهْلٍ».
[حسن] - [رواه الترمذي وأحمد] - [سنن الترمذي: 2488]
المزيــد ...
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێتان بڵێم کێ قەدەغە دەکرێت لەسەر دۆزەخ؟ وکێ دۆزەخی لەسەر قەدەغە دەکرێت؟ قەدەغە دەکرێت لەسەر هەموو کەسێکی نزیک ونەرم ونیان وئاسان ».
ئایا هەواڵتان پێبدەم بەو کەسەی کە حەرام دەکرێت لە چوونە دۆزەخی ودۆزەخیش بۆ ئەو قەدەغە دەکرێت کە تێیدا سزا بدرێت وناچێتە ناو دۆزەخەوە بە هیچ شێوەیەک، هەرکەسێک نزیک بێت لە خەڵک وشوێنی دانیشتنیان ونەرم ونیان بێت بەرامبەریان بە گوێرەی توانا، وهەر کەسێک لەسەرخۆ بێت بەرامبەریان ولێبووردە بێت لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکیدا.