أُمِرَ النَّاسُ أَنْ يَكُونَ آخِرُ عَهْدِهِمْ بِالْبَيْتِ، إِلَّا أَنَّهُ خُفِّفَ عَنِ الحَائِضِ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1755]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «فەرمان بە خەڵکی کرا کە دواین کرداریان لە ماڵی خوادا تەواف کردن بێت بە دەوری کەعبەدا، جگە بۆ ئەو ئافرەتانە نەبێت کە تووشی سووڕی مانگانە هاتوون».
ماڵی پیرۆزی خودا دەبێت ڕێزی لێبگیرێت وبە گەورە دابنرێت؛ ونیشانەیە بۆ پەرستنی خوای گەورە وخشوع بوون بۆ ئەو زاتە، بۆیە لە نێو دڵەکاندا هەیبەت وشکۆداری وخۆشەویستی تایبەتی خۆی هەیە. بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمانی بە ئەو کەسە کردووە کە حەج تەواو دەکات؛ دواین کردەوەی بریتی بێت لە تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا کە پێی دەووترێت: (طواف الوداع)؛ مەگەر تەنها بۆ ئافرەتێک نەبێت کە لە سووڕی مانگانەدایە، چونکە بە هۆی سووڕی مانگانەوە لەوەیە ماڵی خودا پیس بێت بۆیە تەواف کردنی لە سەر لادەچێت بە بێ هیچ کەفارەتێک، ودەقەکە تەنها باسی حەجی کردووە بۆیە عومرە کردن ناگرێتەوە.