پۆلێنکردن: . . .
+ -
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«إِذَا لَبِسْتُمْ، وَإِذَا تَوَضَّأْتُمْ، فَابْدَؤُوا بِأَيمَانِكُم».
[صحيح] - [رواه أبو داود واللفظ له، والترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن أبي داود: 4141]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن».
[صەحیحە] - [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باس لە موستەحەبی (سونەتی) دەستپێکردن بە لای ڕاست دەکات، کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (ئەگەر جلتان پۆشی) واتا: ئەگەر ویستتان جل بپۆشن، و(ئەگەر دەستنوێژتان گرت) واتا: ئەگەر دەستانکرد بە کردەوەکانی دەستنوێژگرتن. (ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن) بۆیە سەرەتا دەستی ڕاستی دەکاتە نێو قۆڵەکانى کراسەکە (قەمیسەکە) وبۆ پانتۆڵ وشەڕواڵیش بە هەمان شێوە، ودەستی وپێی ڕاستی سەرەتا دەشۆرێت پێش دەستی چەپی لە کاتی دەستنوێژدا، وڕوونە هەندێک لە ئەندامەکان سونەت نیە بە لای ڕاست دەستپێبکرێت وەکو گوێیەکان، وناو لەپەکان، وڕوو بەڵکو بە یەکجار دەشۆردرێن بە چەنگی ئاوی هەردوو دەست، ئەگەر نەیتوانی هەردوو دەستی بەکاربهێنێت ئەوا بە یەک دەست ئاساییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
  • . .
  • . . .
زیاتر