+ -

عَنْ ‌أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«يَا أَبَا الْمُنْذِرِ، أَتَدْرِي أَيُّ آيَةٍ مِنْ كِتَابِ اللهِ مَعَكَ أَعْظَمُ؟» قَالَ: قُلْتُ: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ. قَالَ: «يَا أَبَا الْمُنْذِرِ، أَتَدْرِي أَيُّ آيَةٍ مِنْ كِتَابِ اللهِ مَعَكَ أَعْظَمُ؟» قَالَ: قُلْتُ: {اللهُ لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255]. قَالَ: فَضَرَبَ فِي صَدْرِي، وَقَالَ: «وَاللهِ لِيَهْنِكَ الْعِلْمُ، أَبَا الْمُنْذِرِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 810]
المزيــد ...

لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟»، -ئوبەی- دەڵێت: ووتم: الله وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن. فەرمووی: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟» دەڵێت: ووتم: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە) دەڵێت: لەسەر سینگمی دا، وفەرمووی: «واللە پیرۆزبێت لێت زانست وزانیاری ئەی ئەبا مونزیر».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 810]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری کرد لە ئوبەى کوڕی کەعب سەبارەت بە مەزنترین ئایەت لە قورئاندا، ئەویش دوودڵ بوو لەوەڵامداندانەوە، پاشان ووتی: ئایەتی کورسی: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڵپشتی لەوەڵامەکەى کرد و لەسەر سینگی دا، وەکو ئاماژەیەک بۆئەوەى کە پڕە لە زانست وحیکمەت، ونزاى بۆ کرد بەوەى بەختەوەر بێت بەهۆی ئەم زانستە وخواى گەورە کارئاسانی بۆ بکات وئەو زانستەى پێی بەخشراوە موبارەک وپیرۆز بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شانازیەکی گەورەیە بۆ ئوبەى کوڕی کەعب -ڕەزاى خواى لێبێت-.
  2. ئایەتی کورسی گەورەترین ئایەتە لە قورئاندا، بۆیە پێویستە لەبەر بکرێت ولە ماناکانی تێبگەین وکردەوەی پێبکەین.
زیاتر