عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا:
أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ وَهُوَ عَلَى المِنْبَرِ، وَذَكَرَ الصَّدَقَةَ، وَالتَّعَفُّفَ، وَالمَسْأَلَةَ: «اليَدُ العُلْيَا خَيْرٌ مِنَ اليَدِ السُّفْلَى، فَاليَدُ العُلْيَا: هِيَ المُنْفِقَةُ، وَالسُّفْلَى: هِيَ السَّائِلَةُ».

لە عبداللەی كوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو وباسی خێرکردن وخۆگرتنەوەی کرد لە داواکردن وسواڵکردن، وفەرمووی: «ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە، دەستی سەرەوە: ئەوەیانە کە دەبەخشێت، ودەستی ژێرەوە: ئەوەیانە کە داوا دەکات».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1429

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر باسی خێركردن وخۆگرتنەوەی كرد لە داواكردن لە خەڵكی، پاشان فەرمووی: ئەو دەستەى لە سەرەوەیە ودەبەخشێت خێرترە وخۆشەویستترە لە لای الله لەو دەستەی لە ژێرەوەیە وداوا دەكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپاداشتی خەرجکردن وبەخشین لە خێر وچاکەدا، وسەرزەنشتە کردنی پرسیارکردن ودەستپانکردنەوە لە خەڵکی.
  2. هاندان بۆ خۆگرتنەوە لە داواکردن وبێ پێویست بوون لە خەڵكی، هەروەها هاندان بۆ گەیشتن بە بەرزترینی ڕەوشت وهەڵسوکەوتە جوانەکان، ودووركەوتنەوە لە ڕەوشت وهەڵسوكەوتە خراپەكان، وخوداى گەورە بەرزترینی نێو هەڵسوکەوت وڕەوشتە جوانەکانى لەلا خۆشەویستە.
  3. دەستەکان لە ڕوی فەزڵەکانیان بەم شێوەیەن: بەرزترینیان؛ ئەوەیە کە دەبەخشێت، پاشان ئەوەى خۆی دەگرێتەوە لە داواکردن، پاشان ئەوەى وەردەگرێت بەبێ داواکردن، پاشان نزمترینیان؛ ئەوەیە کە داوا دەکات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

38 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية