عن أَبِي أُمَامَةَ إِياسِ بنِ ثَعْلَبَةَ الحَارِثِيِّ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنِ اقْتَطَعَ حَقَّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ بِيَمِينِهِ، فَقَدْ أَوْجَبَ اللهُ لَهُ النَّارَ، وَحَرَّمَ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ» فَقَالَ لَهُ رَجُلٌ: وَإِنْ كَانَ شَيْئًا يَسِيرًا يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «وَإِنْ قَضِيبًا مِنْ أَرَاكٍ».  
                        
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 137]
                        
 المزيــد ... 
                    
لە ئەبی ئومامە ئیاسی کوڕی سەعلەبەی حاریسیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات»، پیاوێک ووتی: ئەگەر شتێکی کەمیش بێت ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «با چڵە دارێكیش بێت لە داری سیواک». 
                                                     
                                                                                                    
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 137]                                            
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە دەربارەی سوێند خواردن بە خوای گەورە؛ بە درۆوە، ئەمیش بۆ زەوتكردنی مافی مسوڵمانێك، هەركەسێك وا بكات شایستەی چوونە دۆزەخ، وبێبەشبوونە لە بەهەشت، ولە تاوانە گەورەكانە. پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەرچیش ئەو شتەی سوێندی لەسەر دەخوات شتێكی كەم بێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تەنانەت ئەگەر لقە دارێكی سیواكیش بێت كە لە داری ئاراك دەكرێتەوە.