+ -

عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إنّما مَثَلُ صَاحبِ الْقُرْآنِ كَمَثَلِ الإِبِلِ المُعَقَّلَةِ، إنْ عَاهَدَ عَلَيْهَا أمْسَكَهَا، وَإنْ أطْلَقَهَا ذَهَبَتْ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە ئاگاوە بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

(نمونەی هاوەڵی قورئان): واتا ئەو کەسەی کە قورئانی لەبەرە. (وەکو نمونەی وشتری بەستراو وایە): ئەمیش بۆ ڕوونکردنەوەى لایەنی چواندنە. (ئەگەر بە ئاگاوە بیبەستێتەوە): واتا بەردەوام بیبەستێتەوە وئاگای لێبێت. (دەمێنێتەوە -دەیگرێتەوە- وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات): واتا خۆی لە بەستنەوەکە ڕزگار دەکات وبەم شێوەیە ئەو کەسەی کە قورئانی لەبەرە ئەگەر بەردەوام بێت لە خوێندنی وپێداچوونەوەى ئەوا قورئان جێگیر دەبێت لە دڵیدا، وئەگەر وازی لێبهێنێت ئەوا لە بیری دەچێت، وناتوانێت بیگەڕێنێتەوە مەگەر پاش ماندووبوونێکی زۆر نەبێت، ئەگەر بەردەوام بێت لە پێداچوونەوەى قورئان ئەوا دەتوانێت بەردەوام پارێزگاری لێبکات و لە بیری دەرنەچێت، ولێرەدا باسی وشتری کردووە چونکە گرتنی وبەستنەوەى زۆر ناڕەحەتە وهەروەها کاتێک خۆی ڕزگار دەکات لە بەستنەوە زۆر بە ناڕەحەتی دیسان دەبەسترێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر