عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ رَضيَ اللهُ عنهُما:
أَنَّ أُمَّهُ بِنْتَ رَوَاحَةَ سَأَلَتْ أَبَاهُ بَعْضَ الْمَوْهِبَةِ مِنْ مَالِهِ لِابْنِهَا، فَالْتَوَى بِهَا سَنَةً ثُمَّ بَدَا لَهُ، فَقَالَتْ: لَا أَرْضَى حَتَّى تُشْهِدَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى مَا وَهَبْتَ لِابْنِي، فَأَخَذَ أَبِي بِيَدِي وَأَنَا يَوْمَئِذٍ غُلَامٌ، فَأَتَى رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّ أُمَّ هَذَا بِنْتَ رَوَاحَةَ أَعْجَبَهَا أَنْ أُشْهِدَكَ عَلَى الَّذِي وَهَبْتُ لِابْنِهَا، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «يَا بَشِيرُ، أَلَكَ وَلَدٌ سِوَى هَذَا؟» قَالَ: نَعَمْ، فَقَالَ: «أَكُلَّهُمْ وَهَبْتَ لَهُ مِثْلَ هَذَا؟» قَالَ: لَا، قَالَ: «فَلَا تُشْهِدْنِي إِذن، فَإِنِّي لَا أَشْهَدُ عَلَى جَوْرٍ»، ولِمُسْلِمٍ: «فَأَشْهِدْ عَلَى هَذَا غَيْرِي».
[صحيح] - [متفق عليه، وله ألفاظ عديدة] - [صحيح مسلم: 1623]
المزيــد ...
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
دایكی -بە سەرناوی- كچی رەواحە داوای لە باوكی كرد كە هەندێك پارە وسامان بدات بە كوڕەكەی وەكو دیاری، بەڵام ئەو بە گومان بوو بۆ ماوەی ساڵێك پاشان بڕیاری دا، (كچی رەواحە) ووتی: من ڕازی نیم (لەسەر ئەم بەخشینە) هەتاوەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شاهێدی دەدات لەسەر ئەمەی كە وەكو دیاری بەخشیووتە بە كوڕەكەم، باوکم (بەشیر) دەستی گرتم ولەو كاتەدا كوڕەمنداڵێك بووم، هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی ئەم كوڕە، كچی رەواحە، هیوادارە كە شاهێدی بدەیت لەسەر ئەوەی وەكو دیاری بەخیشوومە بە كوڕەكەی، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی بەشیر، ئایا منداڵی ترت هەیە جگە لە ئەم؟»، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «ئایا بە هەموویان وەكو ئەم دیاریەت پێبەخشیوون؟»، ووتی: نەخێر، فەرمووی: «كەواتا من مەکە بە شاهێد؛ چونکە من شاهێدی نادەم لەسەر ستەمکردن». ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: «یەکێکی تر بکە بە شاهێد لەسەر ئەمە».
[صەحیحە] - - [صحيح مسلم - 1623]
نوعمانی كوڕی بەشیر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە دایكی بە ناوی عەمرەی كچی ڕەواحە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لە باوكی كرد كە هەندێك لە سامانەكەی وەكو دیاری ببەخشێت بە كوڕەكەی (بە نوعمان)، بەڵام باوكی بە گومان بوو وبۆ ماوەی ساڵێك دوای خست، پاشان بڕیاری دا كە وەڵامی داواكەی بداتەوە ودیاری ببەخشێت بە نوعمانی كوڕی، عەمرە ووتی: ڕازی نابم هەتاوەكو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شاهێدی دەدات لەسەر ئەوەی بە كوڕەكەمت بەخشیووە، باوكم دەستی گرتم ولەو كاتەدا من كوڕەمنداڵێكی بچۆكەلە بووم، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی ئەم كوڕە؛ كچی ڕەواحە پێی خۆش بوو شاهێدی بدەیت لەسەر ئەوەی وەكو دیاری بەخشیوومە بە كوڕەكەی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی بەشیر، منداڵی ترت هەیە جگە لە ئەم؟ ووتی: بەڵێ. فەرمووی: ئایا وەكو ئەم دیاریەت بەخشیووە بە هەموو ئەوانی تر؟ ووتی: نەخێر فەرمووی: كەواتا من مەكە بە شاهێد، چونكە من شاهێدی لەسەر ستەم نادەم. ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا هاتووە؛ بە سەرزەنشتێكەوە پێی فەرموو: بەڵكو خەڵكی تر بكە بە شاهێد لەسەر ئەم ستەمە.