+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كانَ يقولُ في سجودِهِ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ»، واتە: «خودایە لە هەموو تاوانەکانم خۆش بە، بچووک وگەورەیان، وسەرەتا وکۆتایان، وئاشکرا ونهێنییان».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم نزایە لە ڕوانگەی باسکردنی وردەکارییەکانی نزایە پاش باسکردنێکی گشتی؛ چونکە نزا کردن پەرستنە بۆیە هەرکاتێک مرۆڤ نزاکانی دووبارە بکاتەوە؛ ئەوا پەرستنی بۆ خواى گەورە زیاد دەبێت، ولەم نزایەدا باسی هەموو تاوانەکان دەکات؛ نهێنی وئاشکرا وئەوەى شاراوەیە، وبچووک وگەورە، ئەمە داناییە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وردەکاریەکانى باسکرد پاش باسکردنێکی گشتی، بۆیە پێویستە مرۆڤ سوور بێت لە سەر نزا کردن بەو نزایانەى کە لە سونەتدا هاتووە؛ چونکە کۆی هەموو نزاکانە وبەسوودترینیانن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر