عن أبي هريرة رضي الله عنه :"أنَّ النبي صلى الله عليه وسلم لَقِيَه في بَعض طُرُقِ المدينَة وهو جُنُبٌ، قال: فَانْخَنَسْتُ مِنه، فذهبت فَاغْتَسَلْتُ ثم جِئْتُ، فقال: أين كنت يا أبا هريرة؟ قال: كُنتُ جُنُبًا فَكَرِهتُ أن أُجَالِسَك على غيرِ طَهَارَة، فقال: سبحان الله، إِنَّ المُؤمِنَ لا يَنجُس".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی گەیشت لە ڕێگایەکی شاری مەدینەدا ولەکاتێکدا ئەو (ئەبو هرەیرە) تووشی لەشگرانی هاتبوو، ئەبو هورەیرە دەڵێت: خۆم لێی شاردەوە، وچووم خۆم شۆرد وپاشان هاتمەوە، وفەرمووی: «لە کوێ بوویت ئەی ئەبو هورەیرە؟»، ئەویش ووتی: لەشم گران بوو وحەزم نەکرد بە لەشی ناپاکەوە لە خزمەتتدا دابنیشم، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله، ئیماندار هەرگیز پیس نابێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو هورەیرە پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕێگایەکی شاری مەدینەدا، وڕێکەوت وابوو کە لەو کاتەدا ئەبو هورەیرە لەشی گران بوو و بەهۆی بە مەزندانان وڕێزگرتنی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەکرد بەم حاڵەتەوە لە لای دابنیشێت وقسەی لەگەڵدا بکات. وخۆی شاردەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى بچێت خۆی بشوات، وپاشان گەڕایەوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرد سەبارەت بەوەى بۆ کوێ چوو -ڕەزای خوای لێبێت- ئەویش حاڵی خۆی بۆ باسکرد، کە حەزی نەکرد بە لەشی ناپاکیەوە لەگەڵی دابنیشێت. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم باسەى بە لاوە سەیر بوو چونکە ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- گومانی وابوو کە کەسی لەشگران پیس دەبێت، بۆیە چوو خۆی بشوات، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: کە ئیماندار لە هەموو حاڵەتێکدا پیس نابێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر