لیستی فەرموودەکان

1. ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ ولەو کاتەدا خواردنی شێوان ئامادە بوو؛ ئەوا بە خواردنی شێوان دەستپێبکەن - 3 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
2. پرسیارم لە ئەنەسی کوڕی مالیک کرد: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد؟ ووتی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
3. هیچ ئازار وناڕەحەتیەک تووشی باوکت نابێت لە پاش ئەمڕۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
4. کێیە کە سوێند لە سەر من دەخوات کە لە فڵان کەس خۆش نابم؟ من لە ئەو خۆش بووم، وکردەوەکانی تۆم پووچەڵ کردەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
5. ئایا نازانیت کە ئیسلام هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وکۆچ کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وحەج کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە؟
عربي الإنجليزية الأوردية
6. پیاوێک کە خەریک بوو سەفەر بکات؛ پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: کام جیهاد باشترینە؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: وتەیەکی هەق لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار
عربي الإنجليزية الأوردية
7. هیچ شتێک لە پێغەمبەرایەتی نەماوە جگە لە موژدە دەرەکان نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
8. ئەو ئازارەی کە شەهید دەیچێژێت لە ئازاری کوشتن وەکو ئازاری یەکێک لە ئێوە وایە کە مێروولە دەیگەزێت - 6 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
9. پێم خۆش نییە کە بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبێت وسێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ ببێت وهیچ دینارێکی لە لام مابێت، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە، ئەوە نەبێت؛ ئەوا دەیبەخشمە بەندەکانی خوای گەورە بە ئەملا وبە ئەولادا - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
10. پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟
عربي الإنجليزية الأوردية
11. ئەی پێغەمبەری خودا، دوو دراوسێم هەیە، بە کامیان ببەخشم؟ فەرمووی: بە ئەوەیان کە دەرگاکەی لە تۆوە نزیکترە
عربي الإنجليزية الأوردية
12. شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن
عربي الإنجليزية الأوردية
13. هیجرەت نیە لە پاش فەتح، بەڵام جیهاد ونیەتە، وئەگەر داواتان لێکرا بۆ دەرچوون بە پەلە بۆ گۆڕەپانی جەنگ ئەوا دەربچن
عربي الإنجليزية الأوردية
14. پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، ئەویش فەرمووی: ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)
عربي الإنجليزية الأوردية
15. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە ڕۆژووگرتنی دوو ڕۆژ، ولە دوو نوێژکردن ،ولە پۆشینی جۆرێک جل، ولە جۆرێک دانیشتن
عربي الإنجليزية الأوردية
16. لە زیودا کەمتر لە پێنج ئۆقیە زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە وشتردا کەمتر لە پێنج دانەیان زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە بەروبوومی دانەویڵە وکشتوکاڵیش کەمتر لە پێنج وسق زەکاتی تێدا واجب نابێت - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
17. ئەوان پێشنوێژیتان بۆ دەکەن، ئەگەر بە جوان وڕێکی ئەنجامیان دا؛ ئەوا پاداشت بۆ ئەوان وئێوەیش هەیە، ئەگەر کەموکورتیان تێدا کرد؛ ئەوا تاوان لەسەر ئەوان وپاداشت بۆ ئێوە هەیە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
18. ئەو لە دۆزەخە، چوون سەیری بکەن، بینیان جلێکی دزیوە
عربي الإنجليزية الأوردية
19. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز ڕەخنەی لە خواردن نەدەگرت، ئەگەر حەزی لێبوایە دەیخوارد، وئەگەر حەزی لێنەبوایە وازی لێدەهێنا - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
20. خۆرگیرا لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وکەسێکی نارد بۆ ئەوەى بانگ بکات: نوێژ دەکرێت بە کۆمەڵ (بە جەماعەت)، بۆیە کۆبوونەوە، وچووە پێشەوە، وتەکبیرەی کرد لە دوو ڕکاتدا: چوار جار ڕکوعی برد وچوار جار سوجدەی برد
عربي الإنجليزية الأوردية
21. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانی لە ڕۆژی جومعەدا: (سورەتی السجدة والإنسان)ی دەخوێند
عربي الإنجليزية الأوردية
22. ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
23. با هیچ یەکێکتان بە یەک نەعلەوە ڕێ نەکات، با هەردوویان لە پێ بکات، یان هەردوویان لە پێ نەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
24. هەرکەسێک گوێ بگرێت لە قسەی کەسانێک، کە ئەوان حەز نەکەن گوێیان لێ بگیرێت، ئەوا قورقۆشمی تواوە دەکرێتە ناو گوێیەکانیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا - 3 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
25. ئایا هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- تەوقەیان دەکرد؟ ووتی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
26. دۆزەخیەکان هەیانە ئاگر هەتا گوێزنگەکانی، وهەیانە ئاگر هەتا ئەژنۆکانی، وهەیانە ئاگر هەتا کەمەری، وهەیانە ئاگر هەتا ئێسکی ملی دێت
عربي الإنجليزية الأوردية
27. هەموو بەندەیەک لەسەر ئەو شتە زیندوو دەکرێتەوە کە لەسەری مردووە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
28. باسی حەجی ماڵئاواییمان دەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوانماندا بوو، ونەماندەزانى مەبەست لە حەجی ماڵئاوایی چییە
عربي الإنجليزية الأوردية
29. هەموو پێغەمبەرێک ئومەتەکەى ئاگادار کردووەتەوە لە چاوکوێرە درۆزنەکە
عربي الإنجليزية الأوردية
30. هەرکەسێک بە ستەم بستێک زەوی داگیر بکات؛ ملی تەوق دەکرێت بە حەوت چینی ناخی زەویدا
عربي الإنجليزية الأوردية
31. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەندەها شەوی یەک لە دواى یەک بە سک بەتاڵیەوە دەخەوت، وخێزانەکەى هیچ خواردنێکیان دەستنەدەکەوت، وزۆربەی خواردنەکەیان نانی جۆ بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
32. سێ کۆمەڵ خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
33. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی بەرهەمەکانى کەسی گوندنشین (کەسی دەرەی شار) بفرۆشێت لە لایەن کەسی نیشتەجێووی شارەوە، ومامەڵە بە نەجش مەکەن، ونابێت مسوڵمانێک بڕێک پارەی زیاتر بدات بۆ کڕینی شتومەکێک کە برا مسوڵمانەکەى پێش ئەو لە کڕینیدایە، ونابێت مسوڵمان بچێتە داخوازى ئافرەتێک کە برا مسوڵمانی پێش ئەو لە داخوازیدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
34. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
35. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە فرۆشتنی زیو بە زیو، ولە ئاڵتون بە ئاڵتون، مەگەر کێشیان یەکسان بێت، وفەرمانى پێمانکرد بە کڕینی زیو بە ئاڵتون یان کڕینی ئاڵتون بە زیو بە هەر شێوەیەک ویستمان
عربي الإنجليزية الأوردية
36. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر پیاوێکی بکردایەتە سەرکردەى سوپایەک یان مەفرەزەیەک؛ فەرمانى پێدەکرد بە تەقواى خواى گەورە وچاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مسوڵمانانەى لەگەڵیدا دەردەچن
عربي الإنجليزية الأوردية
37. ئەگەر بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتون ببەخشیت ئەوا خواى گەورە لێت قبوڵ ناکات هەتا باوەڕ بە قەدەر دەهێنیت، وبزانیت ئەوەی تووشت بووە بۆی نەبووە تووشت نەبێت ونەیەتە ڕێت، وئەوەى تووشت نەبووە بۆی نەبووە تووشت بێت وبێتە ڕێت، وئەگەر لەسەر بیروباوەڕێکی تر جگە لەمە بمریت ئەوا لە ئەهلی دۆزەخیت
عربي الإنجليزية الأوردية
38. یەکەم شت کە پەروەردگار دروستیکرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، ووتی: ئەی پەروەردگار، چی بنووسم؟ فەرمووی: قەدەری هەموو شتێک هەتا قیامەت هەڵدەستێت - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
39. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک سەردانی نەخۆشێکی بکردایە پێی دەفەرموو: ( لا بأس طهور إن شاء الله )
عربي الإنجليزية الأوردية
40. چووم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تای لێهاتبوو، ودەستم لە لاشەیدا - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
41. نابێت ئافرەتێک (پێشووتر هاوسەرگیری کردبێت) مارە بکرێت هەتا فەرماندەکات بە ڕازی بوونى لەسەر ئەم هاوسەرگیرییە، ونابێت کچێک (پێشووتر هاوسەگیری نەکردبێت) مارە بکرێت هەتا ئیزن وڕوخسەتی لێوەردەگیرێت، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن ڕوخسەت لە کچکەکە وەردەگیرێت؟ فەرمووی: ئەگەر بێدەنگ بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
42. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ مانگێک هێندەی مانگی شەعبان بە ڕۆژوو نەدەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
43. لە ئێمە نییە ئەو کەسەی قورئان بە دەنگێکی ئاواز وخۆشەوە نەخوێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
44. جولەکەیەک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، خواى گەورە ئاسمانەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وچیاکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، ودارەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وهەموو بوونەوەرەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، پاشان دەفەرموێت: من پادشام - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
45. دەبێت گوێڕایەڵ بیت وفەرمانەکان جێبەجێ بکەیت: لە کاتی ناڕەحەتی وهێوریدا، ولە کاتى جێبەجێکردنی فەرمانەکە بە چالاکیەوە یان بە ناچارییەوە، ولە کاتێک کە مافت دەخورێت
عربي الإنجليزية الأوردية
46. ئەگەر بەیعەت وپەیمانمان بدایەتە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، پێمانی دەفەرموو: لە هەرشتێک لە تواناتاندا هەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
47. گوێڕایەڵی بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی کرا بە دەسەڵاتدار بەسەرتانەوە، کە سەری وەکو مێوژ بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
48. ئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى گوێڕایەڵی پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی منی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى منی کردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
49. خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ڕقتان لێیانە وئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، ونەفرەتیان لێدەکەن وئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
50. هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
51. ئایا ڕازی دەبیت ئەگەر پەیوەندیم هەبێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی تۆ دەگەیەنێت، وپەیوەندی بپچڕێنم لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی تۆ دەپچڕێنێت؟
عربي الإنجليزية الأوردية
52. هیچ ڕۆژێک نییە کە خودا بەندەکانى لە دۆزەخ ڕزگار بکات وەکو ڕۆژی عەرەفە
عربي الإنجليزية الأوردية
53. پەروەردگارمان ساقی خۆی ئاشکرا دەکات، بۆیە هەموو ئیماندارێک سوجدەی بۆ دەبات، وتەنها ئەوانە دەمێننەوە کە لە دونیدا بۆ ڕیا و خۆدەرخستن سوجدەیان دەبرد، دەچن بۆ ئەوەى سوجدە ببەن بەڵام پشتیان ڕەق دەبێتەوە هەروەکو ئەوە وایە یەک ئێسک بێت - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
54. هیچ یەکێک یان هیچ شتێک ئارامگر نییە بەرامبەر قسەیەکی ناپاسەند وئازاردەر کە بیبیستێت وەکو خواى گەورە، ئەوان بانگەشەی بوونی کوڕ بۆ ئەو دەکەن، لەگەڵ ئەمەشدا ئەو تەندروست باشی وڕزقیان پێدەبەخشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
55. ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پەروەردگارمان دەبینین لە ڕۆژی قیامەتدا؟ فەرمووی: ئایا تووشی هیچ ناڕەحەتیەک دەبن لە بینینی خۆر ومانگ لە کاتی ساماڵدا؟
عربي الإنجليزية الأوردية
56. دۆزەخ بەردەوام دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە، هەتا پەروەردگاری بە شکۆ پێی لەسەر دادەنێـت، دۆزەخ دەڵێت: ئەوەندە بەسە، ئەوەندە بەسە، سوێند بە شکۆداریت، هەموو لایەکانى دۆزەخ تێکەڵ دەبن بەناو یەکتردا ودۆزەخ بەرەو دواوە دەکشێتەوە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
57. خودا دەفەرموێت: ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات، ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن، وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
58. دوو مردارەوە بوو ودوو خوێنتان بۆ حەڵاڵکراوە، دوو مردارەوە بووەکە: ماسی وکولە، دوو خوێنەکە: جگەر وسپڵ - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
59. ئەمە وەسفی خێر وچاکەیتان کرد، بۆیە بەهەشتی بۆ مسۆگەر کرا، وئەوی تر وەسفی شەڕ وخراپەیتان کرد، بۆیە دۆزەخی بۆ مسۆگەر کرا، ئێوە شاهێدیدەری خودان لەسەر زەوی
عربي الإنجليزية الأوردية
60. ئەگەر بە دواى هەڵە وکەموکورتی مسوڵمانان بگەڕێیت؛ ئەوا وایان لێدەکەیت خراپەکار بن، یان نزیکە لەوەى کە وایان لێبکەیت خراپەکار بن
عربي الإنجليزية الأوردية
61. هەرکەسێک هانی ئافرەتێک بدات دژی مێردەکەی یان هانی کۆیلەیەک بدات دژی گەورەکەى؛ ئەوا لە ئێمە نییە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
62. ئەوەى قسە دابڕێت لەگەڵ براکەیدا بۆ ماوەی ساڵێک؛ ئەوا ئەمە وەکو خوێن ڕشتنی وایە
عربي الإنجليزية الأوردية
63. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە لێدانى دەموچاو، ولە سمینی دەموچاو
عربي الإنجليزية الأوردية
64. جولەکە ونەسڕانیەکان مووەکانیان بۆیە ناکەن، بۆیە پێچەوانەى ئەوان بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
65. کاتێک دەخەون ئاگر بە داگیرساوی جێمەهێڵن لە ماڵەکانتان
عربي الإنجليزية الأوردية
66. زەنگ ئامێری مۆسیقای شەیتانە - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
67. هەرکەسێک سوێندی خوارد، و ووتی: من پەیوەندیم بە ئیسلامەوە نەماوە وبەریئم لێی، ئەگەر درۆ بکات؛ ئەوا خۆی بەو شێوەیە کە وتوویەتی، وئەگەر ڕاست بکات؛ ئەوا بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام
عربي الإنجليزية الأوردية
68. خۆتان بپارێزن لەو دوو نەفرەتلێکراوەکان، ووتیان: دوو نەفرەتلێکراوەکان چیین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو کەسەیە لە ڕێگای خەڵکی یان لە سێبەرەکەیان خۆی خاڵی دەکاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
69. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژی عاشورا ڕۆژووی گرت - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
70. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لەشگرانیەوە دەخەوت؛ بە بێ ئەوەى ئاو بەر پێستی بکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
71. ئایا فەرمانى ئەمەتان پێکراوە؟ ئایا ئەمەتان بۆ نێردراوە؟ کتێبەکەى خودا بدەن بە دژی یەکتردا؟ گەلەکانى پێش ئێوە بەهۆی ئەم کارانەوە گومڕا بوون، ئێوە بەم حاڵەی ئێستا لەسەر هیچ شتێک نین، بڕوانن فەرمانی چیتان پێکراوە؛ کردەوەى پێبکەن، ونەهی چیتان لێکراوە؛ خۆتانی لێ دوور بکەنەوە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
72. ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە
عربي الإنجليزية الأوردية
73. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک نوێژ بکات بە شێوەیەک هەردوو دەستی لە سەر هەردوو لای کەمەری بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
74. تف کردن لە ناو مزگەوتدا گوناهە، وکەفارەتەکەى شاردنەوەیەتی
عربي الإنجليزية الأوردية
75. پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوازى دانیشتنی چوارمشقی نوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
76. کاتێک هەریەکێکتان چوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا با وەکو وشتر ئەژنۆکانى نەخاتە سەر زەوی، بەڵکو با دەستەکانى پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دابنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
77. ئیبن عومەر دەستەکانى پێش ئەژنۆکانى لەسەر زەوی دادەنا (لە کاتی چوون بۆ سوجدەبردن)، و(ئیبن عومەر) دەیووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم شێوازەی ئەنجامدەدا - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
78. عائیشە پرسیاری لێکرا: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە چی ئەنجامدەدا؟ ووتی: مرۆڤێک بوو وەکو هەموو مرۆڤەکانى تر؛ جلەکانى پاک دەکردەوە، ومەڕەکەی دەدۆشی، وخزمەتی خۆی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
79. ڕاستگۆ بوون، ئەوان سزا دەدرێن بە سزایەک هەموو ئاژەڵەکان گوێیان لێدەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
80. ئەم ئومەتە لە نێو گۆڕەکانیان تاقیدەکرێنەوە، ئەگەر نەبێتە هۆی ئەوەی واز لە گۆڕدانانى یەکتر بهێنن؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد کە سزای گۆڕ ببیستن بەو شێوەیەی کە من دەیبستم
عربي الإنجليزية الأوردية
81. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟ ووتیان: نەخێر، فەرمووی: من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران
عربي الإنجليزية الأوردية
82. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من وقیامەت وەکو ئەم دووانە نێردراوین، وئاماژەی بۆ هەردوو پەنجەکەی کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
83. سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، سەردەمانێک دێتە سەر خەڵکیدا؛ بکوژ نازانێت بۆچی کوشتنی ئەنجامداوە، وکوژراویش نازانێت لەسەر چی کوژراوە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
84. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکاتی کورت وپوختی نوێژی ئەنجامدەدا پاش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان
عربي الإنجليزية الأوردية
85. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەودا سیانزە ڕکات نوێژی دەکرد، لەوانەش: ڕکاتێک نوێژی ویتر، ودوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی
عربي الإنجليزية الأوردية
86. ئەی خەڵکینە لە ماڵەکانتان نوێژ بکەن؛ باشترین نوێژی پیاو لە ماڵەکەیدایە مەگەر نوێژی فەرز نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
87. مارەیی کردن ئاشکرا بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
88. ئەگەر پیاوێک خێزانەکەى بانگ بکات بۆ سەرجێگایی کردن وئافرەتەکە ڕەتی بکاتەوە، وپیاوەکە شەوی بەسەردا بێت ولێی توڕەبێت؛ ئەوا فریشتەکان نەفرەت لەو ئافرەتە دەکەن هەتا بەیانی بەسەردا دێت
عربي الإنجليزية الأوردية
89. هەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە: ماڵی، یان خێزانی، یان خوێنی، یان ئاینەکەى؛ ئەوا شەهیدە
عربي الإنجليزية الأوردية
90. هەرکاتێک هەریەکێکتان شەڕی کرد دژی براکەى؛ ئەوا پێویستە خۆی لە لێدانى دەموچاوی بە دوور بگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
91. جیهادکردنی ئێوە بریتیە لە حەج کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
92. بگەڕێوە بۆ لایان وداوای مۆڵەتیان لێبکە، ئەگەر مۆڵەتیان پێدایت؛ ئەوا جیهاد ئەنجامبدە، ئەگەر نا؛ ئەوا چاکەکار بە بەرامبەریان - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
93. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەرانی کردە قوربانی وەکو گوێزەبانە بۆ حەسەن وحوسەین - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
94. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن: بۆ منداڵی کوڕ دوو مەڕی لێکچوو، وبۆ منداڵی کچ یەک مەڕ
عربي الإنجليزية الأوردية
95. ھەموو منداڵێک بارمتەی گوێزەبانەکەیەتی، لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایکبوونی بۆی سەردەبڕدرێت، وناوی دەنرێت، وسەری دەتاشرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
96. مسوڵمان نابێتە میراتگری کافر، وکافریش نابێتە میراتگری مسوڵمان - 3 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية