عَن أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«البُزَاقُ فِي المَسْجِدِ خَطِيئَةٌ وَكَفَّارَتُهَا دَفْنُهَا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تف کردن (بەڵغەم فڕێدان) لە ناو مزگەوتدا گوناهە، وکەفارەتەکەى* شاردنەوەیەتی (لە چاڵنانیەتی)». *(کەفارەتەکەى: مەبەست ئەوەیە ئەگەر ئەم کردەوەیە ئەنجامبدرێـت؛ ئەوا -کەفارەت- دەبێتە هۆی لێخۆشبوون یان لاچوونی ئەم گوناهە لەسەر ئەو کەسەی ئەنجامی داوە)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

تف کردن یان بەڵغەم فڕێدان یان هەرپیسیەکی تر فڕێبدرێت لەسەر زەوی مزگەوت یان لەسەر دیوارەکەى گوناهە، وئەو کەسەی ئەم کارە ناشیرینە ئەنجامدەدات شایەنی سزایە لە لایەن خواى گەورە، بۆیە دروست نییە مسوڵمان بە هیچ شێوەیەک تف یان بەڵغەم یان شتی پیس فڕێبدات لە ناو مزگەوت چونکە؛ چونکە ئەمە بێڕێزی کردنە بەرامبەر بە ماڵی خواى گەورە وئەم کردەوەیە هۆکارە بۆ پیس کردنی ناو مزگەوت بەڵکو واجبە لەسەر مسوڵمان کە مزگەوت بپارێزێت لە هەموو شتێک کە بەهۆیەوە پیس دەبێت، وبە پاکڕاگرتنی ماڵی خواى گەورە وگرنگیدان پێی لە بە مەزندانانى شەریعەت وسنوورەکانی خودایە، هەروەکو دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُعَظِّمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ عِنْدَ رَبِّهِ﴾ [الحج: 30]، واتە: ﴿ھەرکەسێک سنوورەکانى خودا -سنوورەکانى شەریعەت- بە مەزن بزانێت وبیانپارێزێت؛ ئەوا ئەمە خێرتر وچاکترە بۆ ئەو کەسە لە لای پەروەردگاری﴾، هەروەها لە ئایەتێکی تردا خودا -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَـٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ﴾ [الحج: 32], واتە: ﴿ھەر کەس دروشمەکانی ئاینی خودا -سنوورەکانى شەریعەتی خودا- بە مەزن ڕاگرێت؛ بە ڕاستی ئەم کردەوەیە بەهۆی لە خودا ترسی دڵەکانیانەوەیە -بەهۆی تەقواداریە-﴾، بەڵام ئەگەر تفەکە یان بەڵغەمەکە یان شتە پیسەکە بکاتە نێو پارچە پەڕۆیەکەوە یان کلینکسەوە یان بیخاتە نێو جلەکەیەوە ئەوا لێرەدا گوناهبار نابێت؛ چونکە هۆکاری تووشبوون بە گوناهەکە نەماوە. وئەگەر کەسێک تف یان بەڵغەم فڕێبدات بە نائەنقەست وبیەوێت گوناهبار نەبێت ئەوا پێویستە دەستبەجێ هەوڵبدات شوێنەواری تفەکە یان بەڵغەمەکە نەهێڵێت؛ ئەمیش بە خستنە ژێر خاکەوە ئەگەر خاکی مزگەوتەکە لە خۆڵ بوو یان شوێنەوارەکەی نەهێڵێت ئەگەر لەسەر فەرشی مزگەوت بوو، وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە بە ئەنقەست تف یان بەڵغەم فڕێبدات لە نێو مزگەوتدا پاشان بیشارێتەوە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تف کردنی لە نێو مزگەوتدا بە گوناهـ داناوە، ئەو گێڕانەوەیەش کە زیاتر پاڵپشتی ئەم ڕوونکردنەوەیە دەکات، ئەوەیە کە لە (البخاري) و (مسلم) دا هاتووە: (أنَّه -صلى الله عليه وسلم- رأى نخامة في جدار المسجد، فشَقَّ عليه، فقام فَحكه بيده) واتا: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی (بەڵغەمێکی) بینی لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەمە ناڕەحەت بوو بە لایەوە). ئەگەر کەسێک بە نائەنقەستەوە تف یان بەڵغەم فڕێبدات وشوێنەوارەکەى لانەبات ئەوا ئەمە تاوانبار دەبێت هەتا تفەکە یان بەڵغەمەکە یان هەرشتێکی پیسی تر بێت بمێنێت لەسەر خاکی یان دیواری مزگەوتەکە، ولە گێڕانەوەیەکدا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (عُرضت عليَّ أعمال أمَّتي حَسَنُهَا وَسَيِّئُهَا، فوَجَدْت في مَحَاسن أعمالها الْأَذَى يُماط عن الطريق، ووجدت في مَسَاوِي أعمالها النُّخاعة تكون في المسجد لا تُدفن) [رواه مسلم] واتە: (کردەوە چاکەکان وکردەوە خراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم کە یەکێک لە چاکترین کردەوەکان لابردنی ئازارە لەسەر ڕێگاوبانەکان، ویەکێک لە خراپترین کردەوەکان بەڵغەمێک -یان تفێک- لە نێو مزگەوتدا بێت ونەشاردرێتەوە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر