پۆلێنکردن:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«مَا يَجِدُ الشَّهِيدُ مِنْ مَسِّ القَتْلِ إِلاَّ كَمَا يَجِدُ أَحَدُكُمْ مِنْ مَسِّ القَرْصَةِ».
[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه والنسائي والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئازارەی کە شەهید دەیچێژێت لە ئازاری کوشتن وەکو ئازاری یەکێک لە ئێوە وایە کە مێروولە دەیگەزێت».
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: مرۆڤ ئەگەر شەهید بکرێت لە پێناو خوای گەورە، ئەوا هەستی ئازاری کوشتنەکەی وەکو هەستی ئازاری پێوەدانی -گاز لێگرتنی- مێروولەیەک دەبێت، واتە شەهید تووشی ناڕەحەتیەکانی سەرەمەرگ نابێت وەکو خەڵکی تر، بەڵکو ئازاری مردنی وەکو ئازاری پێوەدانی مێروولەیەک دەبێت وبە زوویی نامێنێت، وهەستی پێناکات، وئەمەش لە فەزڵی خوای گەورەیە بۆ شەهیدەکان، چونکە ڕۆحی خۆی بەخشی لە پێناو سەرخستنی دینی خودا؛ بۆیە خوای گەورە ئازارەکانی کوشتنی لەسەر کەمکردەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

پۆلێنکردنەکان
زیاتر