عَنْ أَبِي خِرَاشٍ السُّلَمِيِّ رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:

«مَنْ هَجَرَ أَخَاهُ سَنَةً فَهُوَ كَسَفْكِ دَمِهِ».
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی خیراشەوە حەدرەدی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قسە دابڕێت لەگەڵ براکەیدا (هەجری بکات) بۆ ماوەی ساڵێک؛ ئەوا ئەمە وەکو خوێن ڕشتنی وایە».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک هەجری برای بکات وقسەی لەگەڵدا دابڕێت بە بێ هیچ ئامانجێکی شەرعی وبەردەوام بێت لەسەر ئەم قسەدابڕانە (هەجرە) هەتا دەگاتە ساڵێک ئەوا لێرەدا سزا بۆ ئەم کەسە واجب دەبێت، هەروەکو چۆن خوێن ڕشتن هۆکاری سزایە بەو پێیەى دادوەر بڕیاری لەسەر دەدات، ئەمیش بۆ دوورخستنەوەى زیانی وهەڕەشەیەک بۆ تاوانباران، بەڵام ئەگەر ئەم قسەدابڕانە (هەجرە) بۆ ئامانجێکی شەرعی بوو وەکو هەجرکردنی ئەهلی بیدعە وفاسقەکان ئەوا پێویستە لێرەدا هەجرەکە بەردەوام بێت مەگەر بگەڕێنەوە بۆ سەر هەق وتەوبە بکەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر