«إذا سجد أَحَدُكُمْ فَلَا يَبْرُك كَمَا يَبْرُكُ البَعِير، وَلْيَضَعْ يديه قبل ركبتيه».
[ضعيف] - [رواه أبو داود والترمذي مختصرًا والنسائي والدارمي وأحمد]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک هەریەکێکتان چوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا با وەکو وشتر ئەژنۆکانى نەخاتە سەر زەوی، بەڵکو با دەستەکانى پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دابنێت».
ئەم فەرموودەیە شێوازى چوون بۆ سوجدە بردن ڕووندەکاتەوە، بە شێوەیەک دەبێت دەستەکانى لە پێش ئەژنۆکانى لەسەر زەوی دابنێت، ولە فەرموودەى تردا هاتووە کە ئەژنۆکانى لە پێش دەستەکانى دابنێت، بۆیە هەردوو شێوازەکە دروست وجائیزە، ونابێت هیچ کەسێک ئینکاری لە کەسێکی تر بکات ئەگەر هەرجۆرێکیانی ئەنجامدا.