عَنِ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:

«مَنْ أَطَاعَنِي فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ عَصَى اللَّهَ، وَمَنْ أَطَاعَ أَمِيرِي فَقَدْ أَطَاعَنِي، وَمَنْ عَصَى أَمِيرِي فَقَدْ عَصَانِي».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى گوێڕایەڵی پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی منی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى منی کردووە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانى ئەو وەکو گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانى خودایە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها فەرماندەکات دەکات بە جێبەجێکردنی ئەو شەریعەتەى کە خواى گەورە بۆ خۆی وبۆ ئومەتەکەى دایناوە، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە شتێک بکات ئەوا لە شەریعەتی خودایە -سبحانه وتعالى-، ئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى بکات وەکو ئەوە وایە گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خوداى کردبێت، وئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى بکات وەکو ئەوە وایە سەرپێچی فەرمانەکانى خوداى کردبێت. وپێشەوا (ئەمیر) ئەگەر مرۆڤ گوێڕایەڵی بکات ئەوا گوێڕایەڵی پێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم- وئەگەر سەرپێچی فەرمانەکانى بکات ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى پێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی فەرمانى کردووە بە گوێڕایەڵی کردنی پێشەوا (ئەمیر)؛ مەگەر ئەو پێشەوایە فەرمانێک بکات کە پێچەوانەى فەرمانەکانى شەریعەت بێت ئەوا لەم حاڵەتدا گوێڕایەڵی ناکرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر