عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«إِذَا قَاتَلَ أَحَدُكُمْ أَخَاهُ فَلْيَجْتَنِبِ الْوَجْهَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکاتێک هەریەکێکتان شەڕی کرد دژی براکەى؛ ئەوا پێویستە خۆی لە لێدانى دەموچاوی بە دوور بگرێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: هەریەکێکتان لێدانی گەیاند بە کەسێکی تر بۆ پەروەردەکردنی (تەربیەت دانی) یان تەنانەت ئەگەر بۆ جێبەجێکردنی سنوورێک لە سنوورەکانى خودا بێت یان شەڕی کرد لە دژی یان جگە لەمانە ئەوا با خۆی بە دوور بگرێت لە لێدانی لە دەموچاوی (ڕووی)، چونکە ڕووی نەوەی ئادەم ڕێزداری خۆی هەیە، ولە ڕێزدارترین ئەندامەکانە، ولێدان لە ڕوو دەبێتە هۆی شێواندنی وناشیرین بوونی ومانەوەى شوێنەوار بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان بێت ئەگەرچیش لێدانەکە سووک بێت، یان جاری وا هەیە لێدانەکە دەبێتە هۆی لە دەستدانی ئەندامێکی (هەستێکی) ڕوو، بۆیە واجبە مرۆڤ خۆی بە دوور بگرێت لە لێدانی دەموچاو، ئەگەر لێدانەکە هەق بێت یان دەستدرێژی بێت بە ناهەق؛ وئەم فەرموودەیەی پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم- بۆ بیرهێناوەیە بۆ مسوڵمانان وبۆ هەموو مرۆڤەکانیش چونکە ئەگەری لێدان هەر دەبێت ڕووبدات جا بەهۆی ناکۆکیەوە یان بۆ پەروەردە کردن یان بۆ جێبەجێکردنی سنوورەکانی شەریعەت بێت چونکە ئەمە سروشتی ژیانە، وبە هیچ شێوەیەک ئەم فەرموودەیە هاندانی مرۆڤی تێدا نییە بۆ شەڕ کردن ولێدانی مرۆڤەکان کە لەوەیە هەندێک کەس بەو شێوەیە لێی تێبگەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر