عَنْ زَيْدِ بْنِ أَرْقَمَ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: لَا أَقُولُ لَكُمْ إِلَّا كَمَا كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: كَانَ يَقُولُ:
«اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْجُبْنِ وَالْبُخْلِ وَالْهَرَمِ وَعَذَابِ الْقَبْرِ، اللهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا، وَزَكِّهَا أَنْتَ خَيْرُ مَنْ زَكَّاهَا، أَنْتَ وَلِيُّهَا وَمَوْلَاهَا، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ، وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَخْشَعُ، وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ، وَمِنْ دَعْوَةٍ لَا يُسْتَجَابُ لَهَا».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2722]
المزيــد ...
لە زەیدی کوڕی ئەڕقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هیچتان پێناڵێم تەنها ئەوە نەبێت كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (لە نزایەكیدا) دەیفەرموو:
«اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْجُبْنِ وَالْبُخْلِ وَالْهَرَمِ وَعَذَابِ الْقَبْرِ، اللهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا، وزَكِّهَا أنت خير من زكاها، أنت وَلِيُّهَا ومولاها، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ، وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَخْشَعُ، وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ، وَمِنْ دَعْوَةٍ لَا يُسْتَجَابُ لَهَا». «واتە: خودایە؛ من پەنات پێدەگرم لە بێ دەسەڵاتی وتەمبەڵی وترسنۆكی وڕەزیلی وپیری وسزای گۆڕ، خودایە؛ ویستی خۆپاراستن لە تاوان ببەخشە بە ناخ ودەروونم، وپاك وخاوێنی بكەرەوە لە ویستی تاوان وخراپەكردن چونكە تۆ باشترین كەسیت کە خاوێنی بكەیتەوە، خوایە؛ تۆ سەرپەشتیار وخاوەنی ناخ ودەروونمی، خوایە؛ من پەنات پێدەگرم لە زانستێك كە سوودی نەبێت، ولە دڵێك كە لە تۆ نەترسێت، ولە نەفس ودەروونێك كە تێر نەبێت، ولە نزایەك كە وەڵام نەدرێتەوە».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2722]
يەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم نزایە بوو: «اللهم إني أعوذ بك:خودایە؛ من پەنات پێدەگرم»؛ وداوای داڵدەدان وبە هاناوە هاتن لە تۆ دەكەم، «من العَجْزِ:لە بێ دەسەڵاتی»؛ بەوەی نەتوانم ڕێكارێكی بەسوود جێبەجێ بكەم، «وَالكَسَلِ:وتەمبەڵی»؛ بەوەی خواستم نەبێت لەسەر ئەنجامدانی خێر وچاكە، بێ دەسەڵات ناتوانێت ڕێكارەكە جێبەجێ بكات، وتەمبەڵ خواستی لەسەر نییە ونایەوێت، «وَالْجُبْنِ:وترسنۆكی»؛ بەوەی نەتوانم بڕۆم بەرەو ئەو شتەی پێویستە جێبەجێ بكرێت، «والبُخْلِ:وڕەزیلی»؛ بە نەبەخشینی ئەو شتەی واجبە خەرج بكرێت، «والهَرَمِ:وپیری»؛ كاتێك تەمەن گەورە دەبێت ولاشە لاواز دەبێت، «وَعَذابِ القَبْرِ: وسزای گۆر»؛ وئەو هۆكارانەیشی هۆكارە بۆ سزای نێو گۆڕ. «اللهم آت نفسي:خودایە بیبەخشە بە دەروونم»؛ وسەركەوتووی بكە، «تقواها:ویستی خۆپاراستن لە تاوان -تەقواداری-»؛ ئەمیش بە ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە سەرپێچیەكان، «وزَكِّهَا:وپاكوخاوێنی بكەرەوە»؛ لە ڕەوشت وهەڵسوكەوتە خراپ وپیسەكان، «أنت خير من زكاها:تۆ باشترین كەسی كە خاوێنی بكەیتەوە»؛ وهیچ كەسێك ناتوانێت پاكی بكاتەوە جگە لە تۆ، «أنت وَلِيُّهَا:تۆ سەرپەرشتیار»؛ وسەری دەخەیت وڕات گرتووە، «ومولاها:وخاوەنی ناخمیت»؛ هەموو شتێك لە مندا لە ژێر ڕكێفی تۆیە، وپەروەردگار وخاوەنی منیت وتەنها تۆ نیعمەتەكانت بە من بەخشیووە. «اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ:خوایە؛ من پەنات پێدەگرم لە زانستێك كە سوودی نەبێت»؛ وەكو زانستی ئەستێڕەكان وفاڵگرتنەوە وسیحر، یان زانستێك سوودی نەبێت لە قیامەتدا، یان زانستێك كردەوەی پێنەكرێت، «وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَخْشَعُ:ولە دڵێك كە لە تۆ نەترسێت»؛ وملكەچ نەبێت بۆت، وهێور وئارام ودڵنیا نەبێتەوە بە یادی تۆ، «وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ:ولە نەفس ودەروونێك كە تێر نەبێت»؛ ڕازی نییە بەوەی الله پێی بەخشیووە لە ڕزقی حەڵاڵ وپاك، «وَمِنْ دَعْوَةٍ:ولە نزایەك»؛ ڕەت بكرێتەوە، «لَا يُسْتَجَابُ لَهَا:وەڵام نەدرێتەوە».