«مَنْ تَعَلَّقَ شيئا وُكِلَ إليه».
[ضعيف] - [رواه أحمد والترمذي] - [مسند أحمد: 18781]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عوکەیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت».
هەرکەسێک بە دڵی یان بە کردەوەکانی یان بە هەردووکیان پەیوەست بێت بە شتێکەوە و ڕوو لە ئەو شتە بکات وڕەجای هێنانى سوود ولابردنی زیانی لێبکات ئەوا خوای گەورەیە سپاردەی دەکات بۆ ئەو شتەی کە پێوەی پەیوەست بووە، ئەوەی خۆی پەیوەست بکات بە پەنا گرتن وپشتن بەستن بە خوای گەورە ئەوا خوای گەورە هەموو کارێکی قورسی بۆ ئاسان دەکات، بەڵام کەسێک پەیوەست بێت بە جگە لە خودا ئەوا خوای گەورە سپاردەی دەکات بە ئەو شتە وئەو کەسە سەرشۆڕ دەکات چونکە پەنای بۆ جگە لە خوای گەورە بردووە بۆ لابردنی زیان وهێنانی سوود.
خذلان من انصرف عن الله وطلب النفع من غيره.من تعلق بالله كفاه فهو القوي الذي بيده كل شيء ومن تعلق بغيره فإن ذلك الغير ضعيف لا يملك شيء