لیستی فەرموودەکان

1. قسەکانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت وڕەوان بوون هەر کەسێک گوێی لێ بوایە لێی تێدەگەیشت
عربي الإنجليزية الأوردية
2. سەبارەت بەوەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {فَلا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ}، ئیبن عەباس دەڵێت: [الأنداد] شیرکە، کە لە نێو ئومەتدا شاراوەترن لە دەنگی ڕۆیشتنی مێروولە لە سەر بەردێکی ڕەش لە تاریکایی شەودا - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
3. باسی ئەو شتانە بکەن بۆ خەڵکی کە ئەقڵیان درکی پێدەکات ولێی تێدەگەن، ئایا دەتانەوێت خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی بە درۆ بخرێنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
4. ئەگەر سوێند بە خودا بخۆم بە درۆوە لە لام خۆشەویشتتر وباشترە لەوەی کە خوێند بە جگە لە خودا بخۆم بە ڕاستگۆییەوە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
5. چی ئەوان دەترسێنێت وتووشی ناڕەحەتیان دەکات؟ کاتێک کە ئەو ئایەتانە دەبیستن کە ڕوونە قبوڵی دەکەن، بەڵام کاتێک ئەو ئایەتانە دەبیستن کە گومانیان هەیە لە تێگەیشتن لێی تووشی تیاچوون دەبن
عربي الإنجليزية الأوردية
6. هیچ کەسێک کەسێک سیحر پوچەڵ ناکاتەوە بە سیحرێکی تر مەگەر ساحیر بێت - 3 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
7. حەوت ئاسمانەکە وحەوت زەوییەکە لە ناو لەپی ڕەحمان وەکو تۆوێکی بچووک وایە لە ناوی دەستی یەکێک لە ئێوە
عربي الإنجليزية الأوردية
8. ئەی پێغەمبەری خودا، من لە جاهیلیەتدا نەزرم کرد بەوەی کە شەوێک ئیعتیکاف بکەم لە مزگەوتی حەرامدا؟ فەرمووی: نەزرەکەت جێبەجێ بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
9. ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنی (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد (بە ناهەق)
عربي الإنجليزية الأوردية
10. هەرکەسێک تەوبە بکات پێش ئەوەى خۆر لە ڕۆژئاواوە دەربچێت؛ ئەوا خواى گەورە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
11. ئەی ئوسامە، کوشتت پاش ئەوەى ووتی: ( لا إلهَ إلَّا اللهُ )؟
عربي الإنجليزية الأوردية
12. لە کاتی نوێژدا قسەمان دەکرد، یەکێکمان قسەی لەگەڵ هاوڕێکەى تەنیشتی دەکرد لە کاتی نوێژدا، هەتا ئەم ئایەتە دابەزى: {وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ}؛ بۆیە فەرمانمان پێکرا بە بێدەنگ بوون وقسە نەکردن لە کاتی نوێژدا
عربي الإنجليزية الأوردية
13. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر قەبرێک پاش ئەوەى لە گۆڕ دانرا، چوار جار تەکبیرەی کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
14. هەرکەسێک بە نێو مزگەوتەکانمان یان بازاڕەکانمان تێپەڕی و تیری پێبوو؛ ئەوا با دەستی سەری تیرەکان بگرێت نەبادا بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات
عربي الإنجليزية الأوردية
15. خواى گەورە دەفەرموێت: من لەگەڵ بەندەکەمدام ئەگەر زیکر ویادی من بکات ولێوەکانی بجووڵنێت بە یادکردنم - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
16. خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، نەخۆش بووم بەڵام سەردانى منت نەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
17. هەرکەسێک ڕەیحانی پێشکەشکرا؛ با ڕەتی نەکاتەوە، چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆنیشی خۆشە
عربي الإنجليزية الأوردية
18. ئەی پێغەمبەری خودا، چی کەسێک باشترینە
عربي الإنجليزية الأوردية
19. ئەگەر پیاوێک خێزانەکەى بانگکرد بۆ ئارەزووی جوتبوون؛ ئەوا با بچێت بۆ لای ئەگەر لەسەر تەنوریش بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
20. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە (مونابەزە - المنابذة) ولە (مولامەسە - الملامسة) - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
21. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبومەکان هەتاوەکو پێدەگەن. ووترا: پێدەگەن واتای چییە؟ فەرمووی: هەتا سوور دەبێت، چی دەکەن ئەگەر خودا بەرووبومەکانتان لێبگرێتەوە وپێتان نەبەخشێت، ئایا بۆچی یەکێکتان پارەی براکەی بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات؟
عربي الإنجليزية الأوردية
22. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبوم هەتاوەکو چاک دەبن وپێدەگەن، نەهی کردووە لە کڕیار وفرۆشیار کە خۆیان تێوە بگلێنن لەم جۆرە بازرگانیە
عربي الإنجليزية الأوردية
23. ئەگەر سێ کەس دەرچوون بۆ سەفەرێک؛ ئەوا با یەکێکیان بکەن بە سەرداری خۆیان - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
24. لێمانیان دەدا لەسەر شایەتیدان وپەیماندان لە کاتێکدا کە منداڵ بووین - 3 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
25. خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: شکۆداری ئیزارمە، وخۆبەگەورەزانین وشانازی کردن چارۆکەمە، هەرکەسێک ڕکابەرایەتی من بکات لە هەریەکێکیاندا سزای دەدەم
عربي الإنجليزية الأوردية
26. هەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەی خۆی لە کاتێکدا بزانێت کە ئەو کەسە باوکیشی نییە؛ ئەوا کوفرى ئەنجامداوە، وئەوەی بانگەشەی خاوەندارێتی شتێک بکات لە کاتێکدا کە خاوەنی ئەو شتە نییە؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا، وئەوەی کەسێک بە کافر بانگ بکات یان پێی بڵێت: ئەی دوژمنی خودا، لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا ئەم بانگەشە وتۆمەت هەڵواسینە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
27. خواى گەورە بیسەر نەبوو بۆ شتێک هێندەی بیستن بۆ پێغەمبەرێک بە دەنگێکی خۆش وئاوازەوە قورئان بخوێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
28. خواى گەورە هیچ پێغەمبەرێکی نەناردووە کە شوانێتی پەزی نەکردبێت - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
29. خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
30. کورسی شوێنی پێیەکانى پەروەردگارە، وقەبارەی عەرش ناتوانرێت مەزندە بکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
31. هەرکەسێک بێڕێزی بکات بەرامبەر دەسەڵاتدارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئەو کەسە بێڕێز دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
32. هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن بوو پاشان وازی لێهێنا؛ ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە، یان سەرپێچی کردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
33. نزیکە لەوەى کە خێرترین موڵکی مسوڵمان کۆمەڵێک مەڕوماڵات بێت کە بیانبات بەرەو بنی شاخەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
34. فریشتەکان لە نور (ڕووناکی) دروستکراون، وجنۆکەکان لە بڵێسەیەکی بێ دوکەڵی ئاگر دروستکراون، وئادەم لەو شتە دروستکراوە کە وەسفەکەى بۆتان باسکراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
35. چەند فەرموودەیەک سەبارەت بە فەزڵی کۆڕ ودانیشتنەکانى زیکرکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
36. پەروەردگارم پەیمانی پێدام کە حەفتا هەزار لە ئومەتەکەم بکاتە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزادان، و لەگەڵ هەر هەزارێک لەوانە حەفتا هەزاری تر، وسێ پڕچنگ لە پڕچنگەکانى پەروەردگارم
عربي الإنجليزية الأوردية
37. ڕەحم (پەیوەندی خزمایەتی) خۆی هەڵواسیوە بە حوجزەتی خودای میهرەبانەوە، وخودا پەیوەندی دەبەستێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت، وپەیوەندی دەپچڕێنێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی ناگەیەنێت - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
38. ئەگەر مێش کەوتە نێو خواردنەوەى هەریەکێکتان؛ ئەوا با نقومی بکات لە خواردنەوەکەدا پاشان فڕێی بدات، چونکە لە باڵێکی نەخۆشی هەیە، ولە باڵەکەى تری چارەسەر هەیە - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
39. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى
عربي الإنجليزية الأوردية
40. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ئاوی ڕادەدا بە دەوری ئانیشکەکانى
عربي الإنجليزية الأوردية
41. پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی دەکردە سەر دیوی سەرەوەى خوفەکانى - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
42. ئەگەر خەڵکی شار بوونایە، ئەوا بە لێدان ئازارم پێتان دەگەیاند، دەنگتان بەرز دەکەنەوە لە مزگەوتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ! - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
43. من کۆتا کەس دەناسم کە لە دۆزەخ دەردەچێت، وکۆتا کەس دەناسم کە دەچێتە بەهەشتەوە. پیاوێکە بە گاگۆڵێکەوە دەردەچێت، خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە، وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە
عربي الإنجليزية الأوردية
44. ئايا تووشی هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆیەک دەبن لە بینينى خۆر لە نيوەڕۆدا بە بێ ئەوەی پەڵە هەور پێشی گرتبێت؟ ووتیان: نەخێر
عربي الإنجليزية الأوردية
45. خودا نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە، وخودا تاکە وتاکی خۆشدەوێت - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
46. لە دەروازەکانى مەدیندا هەندێک فریشتە هەن، بۆیە نە تاعون ونە دەجال ناتوانن ڕووی تێبکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
47. کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری، ودەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
48. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، بەڵام ئەگەر بیویستایە نوێژی فەرز ئەنجامبدات؛ ئەوا لەسەر پشتی ئاژەڵەکە دادەبەزی وڕووی لە قیبلە دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
49. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە وبیویستایە نوێژی سونەت ئەنجامبدات؛ ئەوا وشترەکەى بەرەو ڕووی ئاراستەى قیبلە دەکرد وتەکبیرەی دەکرد، وپاشان لە نوێژکردن بەردەوام دەبوو ئەگەر سوارییەکەى ڕووی لە هەر ئاراستەیەک بووایە
عربي الإنجليزية الأوردية
50. سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
51. تەسیبح کردن بۆ پیاوانە، وچەپڵە لێدان بۆ ئافرەتانە
عربي الإنجليزية الأوردية
52. وەحی بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دادەبەزی لە بەیانیەکی سارددا، وپاشان نێوچەوانى بە چڕی ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە - 3 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
53. بە دەنگتان قورئان بڕازێننەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
54. گفتوگۆ ومشتومڕ مەکەن سەبارەت بە قورئان چونکە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان کوفرە
عربي الإنجليزية الأوردية
55. ئەگەر هەریەکێکتان وەستا لە ناو نوێژدا ئەوا قسە لەگەڵ پەروەردگاری دەکات، یان پەروەردگار لە نێوان ئەو کەسە وقیبلەدایە، بۆیە با هیچ یەکێکتان تف نەکات بەرەو ئاراستەی قیبلە، بەڵکو تف بکات بە لای چەپیدا یان بە ژێر پێیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
56. فەرمانم پێنەکراوە مزگەوتی بڵند دروست بکەم
عربي الإنجليزية الأوردية
57. کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دوایی کرد؛ سەری لە نێوان سینگم وگەردنمدا بوو، وکاتێک ڕۆحی لە لاشەی دەرچوو هیچ بۆنێکم نەکردووە هێندەى ئەو بۆنە خۆش بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
58. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا نێردرا، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە وەحی بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن (بۆ مەدینە لەوێدا) دە ساڵ ژیا، ولە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد - 1 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
59. کۆتا جار پێغەمبەری خودام بينی -صلى اللە علیە وسلم-؛ پەردەکەى لادا وخەڵکی ڕیزیان بەستبوو لە پشتی ئەبوبەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
60. هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت - 2 ملاحظة
عربي الإنجليزية الأوردية
61. من بە پاڵدانەوەوە خواردن ناخۆم
عربي الإنجليزية الأوردية
62. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە هەناسەدان لە ناو پەرداخدا، یان لە فووکردن بە ناویدا
عربي الإنجليزية الأوردية
63. خواى گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە تێیدا خودا ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) حەرامکرد، ولەو کاتەدا لە مەدینەدا هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر بۆ خواردنەوە لە خورما دروست دەکرا
عربي الإنجليزية الأوردية
64. من بەرپرسیار نیم وبەریئم لە هەرمسوڵمانێک کە لە نێو موشریکەکاندا دەژێت
عربي الإنجليزية الأوردية
65. بەدڵنیاییەوە جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
66. بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن
عربي الإنجليزية الأوردية
67. لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە
عربي الإنجليزية الأوردية
68. ئێوە بە پەرۆش دەبن بۆ بەدەستهێنانى دەسەڵات وفەرمانڕەوایی، ودەبێتە هۆی پەشیمانی لە ڕۆژی قیامەتدا، چەند بەتامە سەرەتای شیرپێدان، وچەند خراپ وناڕەحەتە شیربڕینەوە
عربي الإنجليزية الأوردية