عَنْ عُقْبَةَ بْنَ عَامِرٍ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ عَلَى الْمِنْبَرِ، يَقُولُ:

"{وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ} [الأنفال: 60]، أَلَا إِنَّ الْقُوَّةَ الرَّمْيُ، أَلَا إِنَّ الْقُوَّةَ الرَّمْيُ، أَلَا إِنَّ الْقُوَّةَ الرَّمْيُ".
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەر مینبەر بوو، دەیفەرموو: «{وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن قُوَّةٖ}[الأنفال: 60]، واتە: {ئەی ئیمانداران، چەندێك له هێز له تواناتاندا هەیە بۆیان ئاماده بكەن}. لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە»
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئاماژە بۆ ڕاڤە وتەفسیری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات بۆ ئەو هێزەى کە فەرمانکراوە بۆ ئامادەکردنی بۆ ڕووبەڕووبونەوەى دوژمنەکان وکافرەکان کە ئەمیش بریتیە لە هاویشتن، چونکە کاریگەرترە، وزیان ومەترسی دوژمن زیاتر دوور دەخاتەوە، وهاویشتن لە سەردەمی دابەزانی ئەم ئایەتە پیرۆزانە بە تیر وکەوان بوو، بەڵام ئایەتەکە وشەی (قوة، واتا: هێز)ی باسکردووە کە ئەمەیش ئیعجاز ومەزنی قورئانی پیرۆز دەردەخات کە هەموو هێزێک دەگرێتەوە لە هەموو کات وشوێنێک، وهەروەها فەرموودەکەیش ئیعجاز ومەزنی تێدایە بە باسکردنی هاویشتن وتێگرتن، کە هەموو جۆرەکانى هاویشتن دەگرێتەوە ودەکرێت لێکبدرێتەوە بەوەى هەموو هاویشتنێک کە دابهێنرێت لە ڕێگەى چەکەکانى سەردەمەوە کە لە ڕێگەیانەوە تیری جیاواز بهاوێژرێت یان فیشەک بتەقێندرێت بەرەو ڕووی دوژمن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر