عن البراء بن عازب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:

«زَيِّنُوا القرآنَ بأصواتِكم».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دەنگتان قورئان بڕازێننەوە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

مەبەست ئەوەیە قورئان بڕازێننەوە بەهۆی خۆشکردنی دەنگتان لە کاتی خوێندنەوەى قورئان، چونکە جوانی وشیرینی وتەکە زیاد دەبێت ئەگەر دەنگەکە خۆشتر وجوانتر بێت، وحیکمەت لێرەدا ئەوەیە دەنگی خۆش وخاشع دەبێتە هۆی زیاتر بیرکردنەوە لە واتاکانی قورئانی پیرۆز، وتێگەیشتن ولێکدانەوەی مەبەستی ئایەتەکان وفەرمانەکان ونەهی لێکراوەکان وموژدە وسزاکان؛ ونەفس بەهۆی سروشتی خۆیەوە حەزی لە دەنگی خۆشە، ولەوەیە ئەم دەنگە خۆش وخاشعە ببێتە هۆی خاڵی بوونەوەى بیر وفکر لە شتە سەرقاڵکەرەکانی دونیا، بۆیە ئەمەش دەبێـتە هۆی سەرنجڕاکێشانی تەواو بۆ ئەو ئایەتانەى کە دەخوێندرێت؛ بۆیە ئەگەر ئەمانە ڕوویاندا ئەوا ئەوەى داواکراوە ڕوویداوە لە خشوع بوون وملکەچ بوون لە کاتی نوێژدا، ومەبەست لە ڕازاندنەوەى دەنگ لەم فەرموودەیەدا بریتیە خۆشکردن وڕێککردنەوەى دەنگ کە ببێتە هۆی خشوع وملکەچ بوون لە ناو نوێژدا، مەبەست ئەوە نییە دەنگەکە وەکو دەنگی ئاوازەکانى گۆرانی ومۆسیقای لێبێت کە ئەمیش سنوور تێپەڕاندنە لە خوێندن وتیلاوەى قورئاندا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان