پۆلێنکردن: . . .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:

«مَنْ عُرِضَ عَلَيْهِ رَيْحَانٌ فَلَا يَرُدُّهُ، فَإِنَّهُ خَفِيفُ الْمَحْمِلِ طَيِّبُ الرِّيحِ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2253]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕەیحانی پێشکەشکرا؛ با ڕەتی نەکاتەوە، چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆنیشی خۆشە».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

هەرکەسێک بۆن وعەتری خۆشی لێدرا یان وەکو دیاری پێشکەشی کرا ئەوا پێویستە قبوڵی بکات، چونکە هیچ ناڕەحەتیەک نیە لە هەڵگرتنیان وبۆن وبەرامیان خۆشە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێن کراوەکان
  • . .
زیاتر