عن ابن عباس رضي الله عنهما قال:

نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أنْ يُتَنَفَّسَ في الإناء، أو يُنْفَخَ فيه.
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە هەناسەدان لە ناو پەرداخدا، یان لە فووکردن بە ناویدا».

الملاحظة
رواه مسلم بغير زيادة: أو ينفخ فيه.
النص المقترح لا يوجد...
الملاحظة
وكذا في البخاري
النص المقترح لا يوجد...

صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا ڕوونکردنەوەی ئادابەکانی خواردن وخواردنەوەى تێدایە، ولەو ئادابانەش لێرەدا باسکراوە نەهی کردنە: 1/ لە هەناسەدان: لە ناو پەرداخی خواردنەوە ولەسەر دەفر ومەنجەڵی خواردنەوە، 2/ فووکردن: بەسەر دەفر ومەنجەڵ وبە ناو پەرداخدا. سەبارەت بە هەناسەدان لە ناو پەرداخ یان بەسەر دەفر ومەنجەڵدا گەلێک زیانی تێدایە: وەکو خەوشدارکردنی پەرداخ وخواردنەکە لەسەر ئەو کەسەی دەیخواتەوە لە پاش کەسی یەکەم، هەرچەندە باشتر وایە پەرداخەکە بشۆردرێت پاش ئەوەی کەسێکی تر لێی خواردەوە چونکە ئەمە پاکژترە، وهەروەها خواردنەوە وهەناسەدان لە یەک کاتدا لەوەیە ببێتە هۆی خنکاندن ودەرنەچوونی هەناسە، وخواردنەوە هەروەکو لە سونەتدا هاتووە بە سێ هەناسە دەبێت لە دەرەوەى پەرداخەکە، وئەمیش وا دەکات خواردنەوەکە بە چێژتر بێت وئاسانتر بێت بۆ لاشە کە هەرسی بکات، وهەروەها لە فەرموودەکە نەهی کراوە لە فووکردن بە ناو پەرداخ یان بەسەر دەفرى خواردن یان بە ناو مەنجەڵی خواردنەوەدا بۆ ئەوەى خواردن یان خواردنەوەکە سارد ببێتەوە، وئەمیش بۆ پاراستنی خواردن وخواردنەوەیەکەیە لەو شتانەى لە دەمی ئەو کەسەی فوو دەکات دێتە دەرەوە لە هەوای ناپاکژ وبۆنی ناخۆش وشتی تر.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر