كُنْتُ نَذَرْتُ فِي الجَاهِلِيَّةِ أَنْ أَعْتَكِفَ لَيْلَةً فِي المَسْجِدِ الحَرَامِ، قَالَ: «فَأَوْفِ بِنَذْرِكَ»، متفقٌ عليه، وفي لفظٍ لمسلمٍ: «يومًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی پێغەمبەری خودا، من لە جاهیلیەتدا نەزرم کرد بەوەی کە شەوێک ئیعتیکاف بکەم لە مزگەوتی حەرامدا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: « نەزرەکەت جێبەجێ بکە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- لە جاهیلیەتدا ( لە پێش ئیسلامدا) نەزری کرد بەوەی کە شەوێک ئیعتیکاف بکات لە مزگەوتی حەرامدا (واتا: لەو مزگەوتەی کەعبەی تێدایە پێی دەووترێت: -مسجد الحرام- )، بۆیە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە حوکمی ئەو نەزر کردنەی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێی کرد کە نەزرەکەی جێبەجێ بکات (واتا: دەبێت شەوێک ئیعتیکاف بکات لە مزگەوتی حەرامدا).