عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: لَوْ كَانَ الدِّينُ بِالرَّأْيِ لَكَانَ أَسْفَلُ الْخُفِّ أَوْلَى بِالْمَسْحِ مِنْ أَعْلَاهُ:

وَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَمْسَحُ عَلَى ظَاهِرِ خُفَّيْهِ.
[حسن] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر ئاین (ئاینداری یان دینداری) بە پێی ئەقڵ ولێکدانەوە بووایە ئەوا مەسحکردنی دیوی ژێرەوەى خوفەکان لە پێشتر بوو وەکو مەسحکردنی دیوی سەرەوەیان، وپێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی دەکردە سەر دیوی سەرەوەى خوفەکانى»

الملاحظة
والنسائي في السنن الكبرى(119)، وأحمد (737) بنحوه.
النص المقترح لا يوجد...

صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات ئەگەر ئاین (دینداری) بە ئەقڵ بووایە دوور لە دەق وگێڕانەوەکان، ئەوا مەسحکردنی ژێرەوەى خوفەکان (گۆرەویەکان) لە پێشتر بوو وەکو مەسحکردنی سەرەوەی؛ چونکە دیوی ژێرەوەى خوفەکان (گۆرەویەکان) لەسەر زەوین وتووشی پیسی وتۆز وخۆڵ دەبن، بۆیە لەپێشترە کە مەسح بکرێت لە ڕوانگەى ئەقڵەوە بەڵام لە شەریعەتدا پێچەوانەى ئەمە هاتووە، بۆیە دەبێت کردەوە بە دەقی شەریعەت بکرێت و واز بهێندرێت لە ڕایەک پێچەوانەى دەقەکان بێت، وعەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- دیوی سەرەوەی خوفەکانى مەسحکرد، وئەمەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە بە پێی ئەقڵە لە ڕوانگەیەکی ترەوە؛ چونکە ئەگەر دیوی ژێرەوەى خوفەکە بە ئاو مەسح بکات ئەوا پیسی وتۆز وخۆڵ هەڵدەگرێت، بۆیە مەسحی کردە سەر دیوی سەرەوەى گۆرەوییەکانى بۆ ئەوەى تۆز وخۆڵ هەڵنەگرن لە کاتی ڕێکردن بەسەر زەویدا؛ چونکە بەشی سەرەوەى خوف (یان گۆرەوی) ئەوەیە کە دەبینرێت بۆیە مەسحکردنی لەپێشترە، وتێگەیشتن لە هەموو حوکمە شەرعییەکان پێچەوانەى ئەقڵی سەلامەت نین، بەڵام هەندێک کات لە لای خەڵکی ژیر وخاوەن ئەقڵ شاراوە دەبن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر