عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:

«وَكَّلَ اللَّهُ بِالرَّحِمِ مَلَكًا، فَيَقُولُ: أَيْ رَبِّ نُطْفَةٌ، أَيْ رَبِّ عَلَقَةٌ، أَيْ رَبِّ مُضْغَةٌ، فَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ أَنْ يَقْضِيَ خَلْقَهَا، قَالَ: أَيْ رَبِّ، أَذَكَرٌ أَمْ أُنْثَى، أَشَقِيٌّ أَمْ سَعِيدٌ، فَمَا الرِّزْقُ، فَمَا الأَجَلُ، فَيُكْتَبُ كَذَلِكَ فِي بَطْنِ أُمِّهِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

فەرموودەکە: (خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم -منداڵدان-): خواى گەورە فریشتەیەکی کردووە بە بەرپرسیاری ڕەحم ئەمیش ئەو شوێنەیە کە منداڵ تێیدا گەشە دەکات لە سکی دایکیدا. فریشەکە دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-): واتا دڵۆپەیەک لە ئاوی باوکەکە. هەمان شت دەڵێتەوە لە قۆناغەکانى تردا: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-) کە ئەم تۆپەڵەیە پارچە خوێنێکی چڕە. پاشان دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت) کە بێگومان ئەم پارچە گۆشتە گەورەترە بە عەرەبی پێی دەووترێت: -مُضْغة-، ولە گێڕانەوەیەکدا باسی ئەوە کراوە کە ماوەى نێوان هەر قۆناغێک لەمانە بریتیە لە چل ڕۆژ، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات): واتا پارچە گۆشتەکە گەشە بکات چونکە کۆتا قۆناغە، وکامڵکردنی خوڵقاندنی بە فووتێکردنی ڕۆحە بۆ ناو لاشەکە وئەمیش پاش 120 ڕۆژ ڕوو دەدات. فریشەکە دەڵێت: (ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ) واتا ئەی پەروەردگار بنووسم نێر یان مێ؟. (خراپەکار یان چاکەکار): واتا خراپەکارە وئەهلی دۆزەخە یان چاکەکارە وئەهلی بەهەشتە بۆ ئەوەى بەهەمان شێوە بینووسم؟. (ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟): ئایا ڕزقەکەى کەمە یان زۆر وئایا بڕی ئەم ڕزقە چەندێکە؟. (ئایا چەندێک دەژێت؟): ئایا تەمەنی چەند ساڵ دەبێت لە ژیاندا؟ کورت یان درێژ دەبێت؟. (هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە): واتە ئەوانەى باسکراوە دەنووسرێت بەو شێوەیەی خواى گەورە فەرمانى پێکردووە لەکاتێکدا کە منداڵەکە لە ناو سکی دایکیدایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

واتای وشەکان

زیاتر