+ -

عن عائشة رضي الله عنها «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم بعث رجلا على سَرِيَّةٍ فكان يَقْرَأ لأصحابه في صلاتهم، فَيَخْتِمُ بـ«قل هو الله أحد» فلما رجعوا ذكروا ذلك لرسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: سَلُوهُ لأَيِّ شيء صَنَع ذلك؟ فسألُوه، فقال: لِأنَّها صِفَةُ الرحمن عز وجل ، فأنا أُحِب أَنْ أَقْرَأ بها، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : أَخْبِرُوه: أنَّ الله تعالى يُحِبُّه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە بەرپرسی سوپایەک؛ لە کاتی پێشنوێژیدا بۆیان بەردەوام بە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- (خوێندنەوەی قورئانی) تەواو دەکرد»، کاتێک گەڕانەوە ئەمەیان بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد، فەرمووی: پرسیاری لێبکەن بۆچی ئاوا دەکات؟ ئەوانیش پرسیاریان لێکرد، ووتی: چونکە (ئەم سورەتە) سیفەتی خودای میهرەبانی تێدایە، منیش حەز دەکەم بیخوێنمەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێی بڵێن کە خواى گەورە خۆشی دەوێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە سەرکردەی سوپایەک؛ بۆئەوەى بەڕێوەیان ببات وحوکم لە نێوانیاندا بکات، و بۆئەوەى کاروبارەکان بە شێوەیەکی ناڕێک بەڕێوە نەچێت، بۆیە باشترینیانی هەڵبژارد لە ڕوانگەى دینداری وزانست وبەڕێوەبردنەوە، وپێشەواکان (ئەمیرەکان) بوون بە ئیمام لە کاتی پێشنوێژیدا وفتوایان بۆ خەڵکی دەدا ئەمیش بەهۆی دینداری وزانستیانەوە، بۆیە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- ی دەخوێند لە ڕکاتی دووەمی هەموو نوێژێکدا؛ ئەمیش بەهۆی خۆشەویستی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، و هەرکەسێک شتێکی خۆش بوێت زۆر باسی دەکات. کاتێک لە پاش جەنگەکە گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەیان بۆی باسکرد، ووتی: پێی بڵێن بۆچی وا دەکات، ئایا ئەمە بەهۆی ڕێکەوتە یان پاڵنەرێک هەیە؟ پێشەواکە ووتی: ئەمەم ئەنجامدا چونکە ئەم سورەتە سیفەتەکانى خواى گەورەی تێدایە -سبحانه وتعالى-، بۆیە منیش حەز دەکەم کە دووبارەی بکەمەوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێی بڵێن هەروەکو چۆن بەهۆی خۆشەویستی بۆ ئەم سورەتە حەز دەکات دووبارەی بکاتەوە چونکە سیفەتە مەزنەکانى خواى گەورە تێدایە کە لە ناوە پیرۆزەکانیدا ئاماژەی پێکراوە؛ خواى گەورە خۆشی دەوێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر