20لیستی فەرموودەکان

لیستی فەرموودەکان 20

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو ڕەمەزانێکدا دە ڕۆژ ئیعتیکافی دەکرد، بەڵام ئەو ساڵەی کە گیانی سپارد بۆ ماوەی بیست ڕۆژ ئیعتیکافی کرد
ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی
لە کاتی سوجدە بردندا ڕێک ببنەوە، وبا هیچ یەکێکتان باڵی ڕانەخاتە سەر زەوی وەکو باڵ ڕاخستنی سەگ
نزا لە سەر نەفسی خۆتان مەکەن، ونزا لە سەر منداڵەکانتان مەکەن، ونزا لە سەر ماڵ وپارەتان مەکەن، چونکە لەوەیە لەو کاتە بێت کە خوای گەورە نزاکان وداواکان وەڵام دەداتەوە؛ ونزاکانی ئێوەش وەڵام دەدرێتەوە
لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا
بەندە قسەیەک دەکات کە بیری لێ ناکاتەوە دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخی بە پێی نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا
لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە
ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە هاوەڵی چاک بم بەرامبەری؟ فەرمووی: دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان لەوان خوارتر لە ڕووی نزیکی خزمدارییەوە
خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نیە مەگەر بە یەکێک لەم سێ شتە نەبێت
ئایا نەتبینی ئەمشەو هەندێک ئایەت بۆ سەرم دابەزی وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە؟ (قل أعوذ برب الفلق) و (وقل أعوذ برب الناس)
هەرکەسێک سوێند لەسەر شتێک بخوات پاشان شتێکی باشتری بۆ دەرکەوت کە زیاتر لە خودا نزیکی دەکاتەوە؛ ئەوا با ئەوەیان جێبەجی بکات کە باشترینە لە ڕووی تەقوداریەوە
وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە
كاتێک سەگێک سووڕی دەخوارد بە دەوری بیرێکدا خەریک تینوێتی بیکوژێت، زیناکەرێک لە زیناکەرەکانى بەنی ئیسرائیل (سەگەکەى) بینی؛ پێڵاوەکە داکەند وپڕی کرد لە ئاو ودای بە سەگەکە بۆئەوەى بیخواتەوە؛ بەهۆی ئەمەوە (خواى گەورە) لێی خۆش بوو