عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «لا يجُمَعُ بين المرأة وعمتها، ولا بين المرأة وخالتها».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێـت ئافرەت وپوری (لە باوکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا، ونابێـت ئافرەت وپوری (لە دایکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا*». *(واتا: نابێت لە یەک کاتدا ئافرەتێک وپورەکەى هەردوویان خێزانی هەمان پیاو بن)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم شەریعەتە پاکە هەموو شتێکی هێناوە کە خێر وچاکەى تێدا بێت وهەروەها دژایەتی هەموو زیان وخراپەیەکی کردووە، لەوانەش ڕێنموێنی کردووە بۆ تەبایی ویەکگرتوویی وخۆشەویستی، ونەهی کردووە لە خۆدوورخستنەوە وپچڕان وڕق لێبوونەوە. شەریعەت ڕێگەى داوە بە فرەژنی چونکە بەرژەوەندی زۆری تێدایە، وزۆرجاریش ڕق وناکۆکی لە نێوان ژنەکانی پیاوێک ڕوودەدات بەهۆی غیرەت کردنەوە، بۆیە شەریعەت نەهی کردووە لە هێنانى دوو ئافرەت کە کەسی نزیکی یەکتر بن نەوەک ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندى نێوان کەسە نزیکەکان. نەهی کراوە لەوە پیاوێک لە یەک کاتدا دوو خوشک خێزانی بن، یان کچێک وپوری لە یەک کاتدا خێزانی بن، واتا: ئەگەر بیەوێت ئەوی تر خێزانی بێت دەبێت یەکێکیان تەڵاق بدات پاشان ئەوی تر مارە بکات، یان جگە لەم کۆکردنەوە لە نێوان کەسە نزیکەکاندا کە لە شەریعەتدا باسیان هاتووە،ئەم فەرموودەیە ئاماژەی گشتی ئەو ئایەتە سنووردار دەکات کە خواى گەورە دەفەرموێت: { وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاءَ ذَٰلِكُمْ} [النساء: 24] واتە: {وە بۆتان حەڵاڵکراوە بێجگە لەوانە}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر