عن معاوية بن أبي سفيان رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا تُلْحِفُوا في المسأَلة، فوالله لا يَسْألني أحدٌ منكم شيئًا، فَتُخْرِجَ له مسألته منِّي شيئًا وأنا له كارِهٌ، فيُبَارَك له فيما أَعْطَيتُه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعاویەی کوڕی ئەبی سوفیانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێداگیر مەبن لەسەر داواکردنی شتێک، والله ئەگەر هەریەکێکتان داواى شتێکم لێبکات ومن پێی ببەخشم لەکاتێکدا پێم ناخۆش بێت (دوو دڵ بم لەو بەخشینە)؛ ئەوا هیچ بەرەکەتێک نابێت لەوەى کە من پێی دەبەخشم».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە زۆر پێداگیر بوون لەسەر داواکردن، واتا زۆر داوا مەکەن وپێداگیر مەبن لەمەدا چونکە دەبێتە هۆی نەمانى بەرەکەت لە شتێک کە زۆر پێداگیری هەبێت لەسەر داوا کردنی، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات هەرکەسێک زۆر پێداگیری بکات لەسەر داواکردنی شتێک لە ئەو وپاشان ئەو شتەکە ببەخشێت لەکاتێکدا حەز بەم بەخشینە نەکات؛ ئەوا بەرەکەت لە شتە بەخشراوەکەدا نامێنێت بە گوێرەی پێداگیر بوونی کەسەکە لەسەر داواکردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر