عن أبي بن كعب رضي الله عنه : كان رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم إذا ذَهَبَ ثُلثُ الليلِ قامَ، فقال: "يا أيها الناسُ، اذكروا اللهَ، جاءت الرَّاجِفَةُ، تَتْبَعُها الرَّادِفَةُ، جاءَ الموتُ بما فيه، جاءَ الموتُ بما فيه"، قلتُ: يا رسول الله، إني أُكْثِرُ الصلاةَ عليكَ، فكم أجعلُ لكَ من صلاتِي؟ فقالَ: "ما شِئتَ"، قلتُ: الرُّبُعَ؟، قالَ: "ما شئتَ، فإنْ زِدتَ فهو خيرٌ لكَ"، قلتُ: فالنّصفَ؟، قالَ: "ما شئتَ، فإن زِدتَ فهو خيرٌ لكَ"، قلتُ: فالثلثين؟ قالَ: "ما شئتَ، فإن زدتَ فهو خيرٌ لكَ"، قلتُ: أجعلُ لكَ صلاتِي كُلَّها؟ قالَ: "إذاً تُكْفى هَمَّكَ، ويُغْفَرَ لكَ ذَنبُكَ".
[حسن] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سێیەکی شەو تێپەڕی بکردایە؛ هەڵدەستا ودەیفەرموو: «ئەی خەڵکینە یادی خواى گەورە بکەن، ڕاجیفە* هات، لە پاش ئەوە ڕادیفە** دێت، مردن نزیک بووەوە لەگەڵ هەموو ئەوەى لە خۆی گرتووە، مردن نزیک بووەوە لەگەڵ هەموو ئەوەى لە خۆی گرتووە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من زۆر سەڵاوات لەسەر تۆ دەدەم، چەندێک لە نزاکانم بۆ تۆ بێت؟ فەرمووی: «هەرچەندێک ویستت لێی بێت»، ووتم: چارەکێک؟ فەرمووی: «هەرچەندێک ویستت لێی بێت، ئەگەر زیاتری بکەیت بۆ خۆت خێرترە»، ووتم: نیوە؟ فەرمووی: «هەرچەندێک ویستت لێی بێت، ئەگەر زیاتری بکەیت بۆ خۆت خێرترە»، ووتم: دوو لەسەر سێ؟ فەرمووی: «هەرچەندێک ویستت لێی بێت، ئەگەر زیاتر بکەیت بۆ خۆت خێرترە»، ووتم: هەموو نزاکەم بۆ تۆ بێت؟ فەرمووی: «کەواتە؛ نیگەرانی وناڕەحەتیەکانت لەسەر لادەبرێت، و(خواى گەورە) لە تاوانەکانت خۆش دەبێت».
[حەسەنە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
لە سەرەتای فەرموودەکەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر لە سێیەکی شەو هەستایە؛ ئومەتەکەى ئاگادار دەکردەوە لە بێئاگایی وهانیانی دەدا بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوانەى کە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە، پێیانی دەفەرموو: (ئەی خەڵکینە یادی خواى گەورە بکەن): واتا بە زمان وئەندامەکان بۆئەوەى بەرهەمی پەرستن بەدەست بهێنن ئەمیش بە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان و وازهێنان لە کردەوە خراپەکان، فەرموودەکە باسی ئەوەیشی تێدا هاتووە لەوەیە کەسێک بۆ خۆی لە خواى گەورە بپاڕێتەوە، ودەتوانێت سێیەکی یان نیوەى یان هەموو پاڕانەوەکەى نزا کردن بێت بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، بۆیە لە جیاتى ئەوەى نزا بۆ خۆی بکات؛ نزا بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەکات، هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (من صلَّى عليه مرة صلَّى الله عليه عشراً) [رواه مسلم] واتە: (هەرکەسێک یەک سەڵاواتم لەسەر بدات؛ ئەوا خواى گەورە دە سەڵاواتی لەسەر دەدات)، بۆیە پاداشتی ئەم سەڵاواتدانە بەسە بۆی، بەهۆی ئەمە پێی فەرموو: (کەواتە؛ نیگەرانی وناڕەحەتیەکانت لەسەر لادەبرێت، و-خواى گەورە- لە تاوانەکانت خۆش دەبێت): واتا تۆ داوا دەکەیت هۆکارەکانى زیان وناڕەحەتی وغەماریت لەسەر لابچێت، بۆیە ئەگەر سەڵاوات لەسەر من بدەیت لە جیاتی پاڕانەوە بۆ خۆت؛ ئەوا ئەوەى تۆ مەبەستتە بۆت جێبەجێ دەبێت، ولەوەیە مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوە بێت کە بەشێک لە پاڕانەوەى تایبەت کردبوو بۆ سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، وەکو ئەوەیە بڵێت: هەرکاتێک نزا بۆ خۆم بکەم؛ سەڵاوات لەسەر تۆ دەدەم، ومانای ئەوە نییە لە کاتی نزدا تەنها سەڵاوات بدرێت بەڵکو هەردوویان کۆدەکاتەوە، نزا بۆ خۆی دەکات وسەڵاواتیش دەدات بەم شێوەیە لە کۆی فەرموودەکان و ئادابەکانى نزا کردندا هاتووە.