1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە ڕۆژی قیامەت قورئان دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا بە پێی قورئان کردەوەیان دەکرد

عن النواس بن سمعان رضي الله عنه قال: سمعتُ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يقولُ: «يُؤتى يوم القيامة بالقرآن وأهلِه الذين كانوا يعملون به في الدنيا، تَقْدُمُه سورةُ البقرة وآلِ عمران، تُحاجَّانِ عن صاحِبِهِما».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە نەواسی کوڕی سەمعانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ڕۆژی قیامەت قورئان دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا بە پێی قورئان کردەوەیان دەکرد، لە پێشووی هەموویانەوە سورەتی -البقرة وآل عمران-ە، گفتوگۆ دەکەن لە جیاتی (بەرگری دەکەن لە) ئەوانەى پێیانەوە پابەند بوون -هاوەڵەکانیان-».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (ڕۆژی قیامەت قورئان دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا بە پێی قورئان کردەوەیان دەکرد، لە پێشووی هەموویانەوە سورەتی -البقرة وآل عمران-ە، گفتوگۆ دەکەن لە جیاتی (بەرگری دەکەن لە) ئەوانەى پێیانەوە پابەند بوون -هاوەڵەکانیان-): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خوێندنەوەى قورئانی بە کردەوە کردنەوە بەستووەتەوە؛ چونکە ئەوانەى قورئان دەخوێنن بۆ دوو جۆر دابەش دەبن: 1- کۆمەڵێک کردەوەى پێناکەن، وباوەڕیان بە هەواڵەکانى نێوی نییە، وحوکمەکانى نازانن؛ ئەمانە قورئان بەڵگەیە لەسەریان. 2- کۆمەڵێک باوەڕیان بە هەواڵەکانى هەیە، و بەڕاستی دادەنێن، وکردەوە بە ئەحکامەکانى دەکەن؛ بەڵگەیە بۆ ئەمانە لە ڕۆژی قیامەتدا. ئەوەى کردەوە بە ئەحکامەکان وڕێنماییەکانى قورئان بکات بەڵگەیە بۆ ئەو نەک لە دژی بێت لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى گرنگترین شت سەبارەت بە قورئان؛ کردەوە کردنە بە ئەحکام وڕێنماییەکانى، خواى گەورە دەفەرموێت: {كِتَـابٌ أَنزَلْنَـٰهُ إِلَيْكَ مُبَـارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَـٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـابِ} [ص:29] واتە: {(ئەم قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ تۆ بۆئەوەی بیر بکەنەوە لەئایەتەکانی، وە خاوەنانی بیر و ژیری پەندی لێ وەربگرن}، {لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَـٰتِهِ} واتا بیر بکەنەوە وتێبگەن لە ئایەتەکانى، {وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـابِ} واتا کردەوەى پێدەکەن ئەمیش لە پاش تێگەیشتنی دەبێت؛ چونکە کردەوە بە بێ تێگەیشتن وبیرکردنەوە ئەنجام نادرێت، بەهۆی بیرکردنەوە زانست بەدەست دەهێندرێت و کردەوەکردن بەشێکە لە زانستی شەرعی، مەبەست لە دابەزینی قورئان ئەوەیە: مسوڵمان بیخوێنێتەوە وباوەڕی بە هەواڵەکانى هەبێت وکردەوە بە ئەحکامەکانى بکات وخۆی لە نەهی لێکراوەکانى بە دوور بگرێت وفەرمانەکان وڕێنموێنییەکانى نێوی جێبەجێ بکات، ئەگەر مسوڵمان ژیانی بەم شێوەیە بێت لەگەڵ قورئاندا ئەوا قورئان دەبێتە بەڵگە بۆ مسوڵمان وبەرگری لێدەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا