عن عائشة رضي الله عنها أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يدعو بهذه الكلمات: «اللهم إني أعوذ بك من فتنة النار، وعذاب النار، ومن شر الغنى والفقر».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد بە ووتنی ئەم وشانە: «(اللهم إني أعوذ بك من فتنة النار، وعذاب النار، ومن شر الغنى والفقر)*». *(واتە: خودایە، پەنا بە تۆ دەگرم لە فیتنە وتاقیکردنەوەى ئاگری دۆزەخ، وپەنا بە تۆ دەگرم لە سزای ئاگری دۆزەخ، ولە شەڕ وخراپەی تاقیكردنەوەی دەوڵەمەندی، ولە شەڕ وخراپەی تاقیكردنەوەی هەژاری ونەداری)
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خواى گەورە دەگرت لە چوار شتە: (اللهم إني أعوذ بك من فتنة النار:خودایە، پەنا بە تۆ دەگرم لە فیتنە وتاقیکردنەوەى ئاگر): واتا فیتنە وتاقیکردنەوەیە -لە لادانەکان وتاوانەکان- کە ببێتە هۆچ چووونە دۆزەخ، ولەوەیە مەبەست لە -فیتنەى ئاگر- پرسیاری دەرگاوانەکانى دۆزەخ -ئەو فریشتانەى پاسەوانی دۆزەخ دەکەن- بێت کە پێیان دەووترێت -الخَزَنَة- بۆ لۆمەکردنی ئەوانەى دەکرێنە نێو دۆزەخەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {كُلَّمَآ أُلْقِىَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ} [الملك: 8] واتە: {ھەرکاتێك دەستەیەك فڕێ بدرێنە ناویەوە دەرگاوانەکانی دۆزەخ پرسیاریان لێدەکەن، ئایا پێغەمبەرێکی ترسێنەرتان بۆ نەھاتووە (لە دونیادا)}. (وعذاب النار:وسزای دۆزەخ): واتا خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لەوەى لە ئەهلی دۆزەخ بم، ئەوانیش کافرەکانن (بێباوەڕەکانن) کە سزا دەدرێن لە نێو جەهەمەندا، بەڵام ئەوانەى تاوانبارن لە یەک خودا پەرستەکان -موەحیدەکان- پاکدەکرێنەوە وتەمبێ دەکرێن بە چوونە نێو دۆزەخ وبە هەتاهەتایی تێیدا نامێننەوە. (ومن شر الغنى:ولە شەڕ وخراپەی تاقیكردنەوەی دەوڵەمەندی): واتا خودایە پەنا بە تۆ دەگرم؛ لە خۆبەگەورەزانین وشانازی کردن بە ماڵ وسامان وسووربوون لەسەر پارە وپلەپایە و بەکەمزانینی خەڵکی کە بەهۆی دەوڵەمەندیەوە ئەمانە ڕوودەدات؛ ئەگەر خواى گەورە مرۆڤ نەپارێزێت، وهەروەها پەنا گرتنە بە خواى گەورە؛ لەوەى پارە بە ڕێگای حەرام پەیدا نەکات ولە ڕێگای حەرامدا خەرجی نەکات یان پارەکە لە شتێکدا خەرج نەکات کە ماف نییە لەسەری -بە فیڕۆی نەدات-. (والفقر:ولە شەڕ وخراپەی تاقیكردنەوەی هەژاری ونەداری): ئەو هەژاریەی کە ئارامگرتن و وەرەعی لەگەڵدا نەبێت دەبێـتە هۆی ئەوەى مرۆڤ تووشی شتێک بێت کە زیان لە دینداری وکەسایەتی دەدات، یان تووشی حەسوودی بوون -ئیرەیی بوون- بێت بە دەوڵەمەندەکان وتەماحکردنی پارە وسامانیان، وخۆ زەلیلکردن کە ببێـتە هۆی ئەوەى تانە لە دینداری وکەسایەتی بدرێت، وهەروەها ناڕازی دەبێت بەرامبەر ئەوەى خودا بۆی دابەشکردووە وپێی بەخشیووە وجگە لەمانە کە سەرەنجامی باش نابێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر