1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە سێ شت هەیە بەڕاستی بووترێت بەڕاست دادەنرێت، وبە گاڵتەیش بووترێت هەر بەڕاست دادەنرێت: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)

عن أبي هريرة أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "ثلاث جِدُّهُنَّ جِدٌّ، وهَزْلُهُنَّ جِدٌّ: النكاح، والطلاق، والرَّجْعَةُ".

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ شت هەیە بەڕاستی (بە جدی) بووترێت بەڕاست دادەنرێت، وبە گاڵتەیش بووترێت هەر بەڕاست (بە جدی) دادەنرێت: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)».

حەسەنە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەرکەسێک دەستەواژەکانى: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)؛ بەڕاستی (بە جدی) یان بە گاڵتە بڵێت ئەوا حوکمەى ڕوودەدات، ومەبەست ئەوەیە مەبەستبوون و بەڕاستی (جدی) بوون وگاڵتەکردن لە کاتى ووتنی دەستەواژەى ئەم بابەتانە یەک حوکمی هەیە، هەرکەسێک کە سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) کچێکە ڕازی بێت لەسەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەى یان خێزانەکەى تەڵاق بدات یان بیگەڕێنێتەوە؛ ئەگەر بیڵێت ئەوا حوکمەکەى دەبێت جێبەجێ بکرێت، ئەگەر بەڕاستی -جدی- یان بە گاڵتە ئەمە بڵێت، چونکە بژاردەى لە هەمان دانیشتندا گرێبەستەکە هەڵبوەشێنرێتەوە (خیار مجلس) و گرێبەستەکە قبوڵ بکرێت لەسەر چەند مەرجێکی دیاریکراو بێت (خیار شرط) بوونی نییە لەم جۆرە گرێبەستانەدا. ئەم سێ بابەتە گەلێک گەورەن لە شەریعەتدا و پلەوپایەیەکی بەرزیان پێدراوە؛ بۆیە نابێت یاریان پێبکرێت وبە گاڵتە دابنرێن، هەرکەسێک شتێک لە دەستەواژەکانیان بڵێت دەبێت ولەسەریەتی حوکمەکەى جێبەجێ بکات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

10 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية