1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە کاتێک ڕێم دەكرد، لەناکاو دەنگێکم لە ئاسمانەوە بیست، سەرم بەرزکردەوە و هەمان ئەو فریشتەیەم بینی کە لە ئەشکەوتی حیرا سەردانی کردم

عَنْ أبي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ أَنَّ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ الأَنْصَارِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: وَهُوَ يُحَدِّثُ عَنْ فَتْرَةِ الوَحْيِ، فَقَالَ فِي حَدِيثِهِ:
«بَيْنَا أَنَا أَمْشِي إِذْ سَمِعْتُ صَوْتًا مِنَ السَّمَاءِ، فَرَفَعْتُ بَصَرِي، فَإِذَا المَلَكُ الَّذِي جَاءَنِي بِحِرَاءٍ جَالِسٌ عَلَى كُرْسِيٍّ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ، فَرُعِبْتُ مِنْهُ، فَرَجَعْتُ فَقُلْتُ: زَمِّلُونِي، فَأَنْزَلَ اللَّهُ تَعَالَى: {يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ1 قُمْ فَأَنْذِرْ} [المدثر: 2] إِلَى قَوْلِهِ {وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ} [المدثر: 5]. فَحَمِيَ الوَحْيُ وَتَتَابَعَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەلەمە كوڕی عبد الرحمانەوە دەڵێت: جابری کوڕی عبد الله ی ئەنساڕی -ڕەزای خوایان لێبێت- دەربارەی ماوەی دابڕانی وەحی؛ لە پێغەمبەرەوە دەیگێڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی:
«کاتێک ڕێم دەكرد، لەناکاو دەنگێکم لە ئاسمانەوە بیست، سەرم بەرزکردەوە و هەمان ئەو فریشتەیەم بینی کە لە ئەشکەوتی حیرا سەردانی کردم، لەسەر کورسییەک لە نێوان ئاسمان و زەویدا دانیشتبوو، لێی ترسام، و گەڕامەوە ماڵەوە، ووتم: دایمپۆشن (بە پۆشاک)، پاشان خوای گەورە ئەم ئایەتە پیرۆزانەی (قورئانی) دابەزاند: {يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ (1) قُمْ فَأَنْذِرْ (2)} [المدثر: 1-2] واتە: {ئەی ئەوەی كە خۆت پێچاوەتەوە بە پۆشاک (1) هەستە و خەڵكی ئاگادار بکەرەوە (لە سزای خودا) (2)}، هەتاوەكو دەفەرموێت: {وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ} [المدثر: 5] واتە: {و واز لە تاوانەكان و بتەکان بهێنە ولێیان دوور بكەوەرەوە}، لە دوای ئەمە؛ وەحی بە بەهێزی و بەردەوامی و بەدوای یەکدا دەستی پێکردەوە.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 4

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە کاتێکدا باسی لە وەحی دەكرد لەڕوانگەی وەستانی و نەهاتنە خوارەوەی لە سەرەتای پێغەمبەرایەتیدا؛ فەرمووی: کاتێک لەنێو کۆڵانەکانی مەککەدا دەڕۆیشتم، لەناکاو دەنگێکم بیست لە ئاسمانەوە، سەرم بەرز کردەوە، بینیم فریشتە جبریلە؛ کە لە ئەشکەوتی حیڕا هات بۆ لام، لەسەر کورسییەک دانیشتووە لە نێوان ئاسمان و زەویدا، منیش ترسام و لێی تۆقیم، و گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، ووتم: دامبپۆشن بە پۆشاکێک. بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ} واتە: {ئەی ئەو كەسەی خۆت بە جلوبەرگ داپۆشیووە}؛ و پێچت داوە بە خۆتدا، {قُمْ} واتە: {هەستە}؛ بە بانگەوازی کردن، {فَأَنْذِرْ} واتە: {-خەڵكی-ئاگاداری بکەرەوە}؛ و بیانترسێنە ئەوانەی باوەڕ بە پەیامەکەت ناهێنن. {وَرَبَّكَ} واتە: {و پەروەردگارت} و خودای پەرستراو، {فَكَبِّرْ} واتە: {بە گەورەی دابنێ}؛ وسوپاسی بکە و بە مەزنی دابنێ. {وَثِيَابَكَ} واتە: {و جلوبەرگەکانت}؛ و پۆشاكەكانت، {فَطَهِّرْ} واتە: {پاکی بکەرەوە} و خاوێن ڕایبگرە لە پیسییەکان، {وَالرُّجْزَ} واتە: {پەرستنی بت و پەیکەرەکان}، {فَاهْجُرْ} واتە: {وازی لێ بهێنە}؛ و جێی بهێڵە، لە دوای ئەمە؛ وەحی بە بەهێزی و بە زۆری دادەبەزی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پچڕانی وەحی لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆ ماوەیەکی کەم؛ لە پاش دابەزینی فەرمایشتی خوای گەورە كە فەمووی: {اقْرَأْ} واتە: {بخوێنە}.
  2. قسەکردنی مرۆڤ لەسەر ئەو ناڕەحەتیانەی كە تووشی بووە لەپاش نەمانیان؛ ڕێگەپێدراوە، ئەمیش لەڕوانگەی دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
  3. یەکەم ئایەت کە دابەزی لە فەرمایشتی خوای گەورە ئەم ئایەتە بوو: {يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ} واتە: {ئەی ئەو كەسەی كە خۆت پێچاوەتەوە}؛ لە پاشی دابەزینی ئایەتی: {اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ} واتە: {بخوێنە بەناوی پەروەردگارت كە (هەموو شتێكی) خوڵقاندووە}.
  4. فەزڵی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بەسەر پێغەمبەرەکەی -صلى الله عليه وسلم-؛ کە وەحی خۆی بە بەردەوامی بۆ دابەزاند بە بێ پچڕان هەتاوەکو دونیای بەجێهێشت.
  5. واجبێتی بانگەوازی کردن بۆ لای خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، و ئاگادارکردنەوەی ئەوانەی كە ڕوو وەردەگێڕن و موژدەدان بە گوێڕایەڵان.
  6. واجبێتی پاککردنەوەی جلوبەرگ بۆ ئەنجامدانی نوێژ، و زانایان ئەم ئایەتەیان وەكو بەڵگە هێناوەتەوە لەسەر ئەم باسە؛ كە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ} واتە: {وپۆشاكەكەت پاك بكەرەوە}.
  7. واجبێتی باوەڕهێنان بە فریشتەکان، و بەو کارانەی کە خوای گەورە توانای پێبەخشیوون لەسەر ئەنجامدانیان، و جگە لەمەیش لە سیفەتەكانی تریان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TH ไทย التايلندية
AS অসমীয়া الأسامية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية