1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، وقوربانی نەکرد، با نزیکی شوێنی نوێژەکانمان نەبێتەوە

عن أبي هريرة، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «مَن كان له سَعَة، ولمْ يُضَحِّ، فلا يَقْرَبَنّ مُصَلّانا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، وقوربانی نەکرد، با نزیکی شوێنی نوێژەکانمان نەبێتەوە».

حەسەنە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: هەرمسوڵمانێک تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، وقوربانی نەکرد، ئەوا با نزیکی شوێنی نوێژی جەژن نەبێتەوە و لەگەڵ خەڵکیدا نوێژ نەکات، چونکە نابێت مسوڵمان واز لە قوربانیکردن بهێنێت لە ڕۆژانى جەژنی قورباندا ئەگەر تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، چونکە قوربانیکردن پەرستنێکی مەزنە ودروشمێکی جەژنی قوربانە -عید الأضحى-یە، وزۆرینەى زانایان -الجمهور- لەسەر ئەو ڕایەن کە سونەتێکە جەختی لەسەر کراوەتەوە -سنة مؤکدة-، وهەندێک لە زانایان دەڵێن واجبە لەسەر ئەو کەسەی تواناى هەبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

9 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
FR Français الفرنسية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية