1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە تۆ ئیمامی ئەوانیت، وڕەچاوی لاوازترینیان بکە، وبانگبێژێک هەڵبژێرە کە کرێ وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکەى

عن عثمان بن أبي العاص رضي الله عنه قال: يا رسول الله، اجعلني إمام قومي، قال: «أنت إمامهم، وَاقْتَدِ بأضعفهم، وَاتَّخِذْ مُؤَذِّناً لا يأخذ على أذانه أجرا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوسمانى ئەبی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت -وتم-: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بم کە بە ئیمامی -پێشنوێژی- خەڵکەکەم، ئەویش فەرمووی: «تۆ ئیمامی ئەوانیت، وڕەچاوی لاوازترینیان بکە، وبانگبێژێک هەڵبژێرە کە کرێ وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکەى».

صەحیحە نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کەسێک خۆی بە شیاو بزانێت بۆئەوەى پێشنوێژی -ئیمامى- خەڵکی بێت؛ ئەوا دروستە داواى بکات لە فەرمانڕەوا، ئەمە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی نییە؛ چونکە نەهی کراوە لە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی، بەڵکو داواکردنی پێشنوێژی کردنە بۆ خەڵکی، ودەبێت ڕەچاوی نوێژخوێنەکان بکات چونکە کەسی لاواز و بەتەمەن وخاوەن پێویستیان تێدایە، ونابێت ناڕەحەتی وقورسی بخاتە سەریان، وباشتر وایە بانگبێژ هیچ نرخێک وەرنەگرێت بەرامبەر بانگدانەکە وداوای پاداشت لە خواى گەورە بکات بۆئەوەى کردەوەکەى نزیکتر بێت لە دڵسۆزی وئیخلاصی بۆ خواى گەورە، وئەگەر کەسی خۆبەخش نەبوو ئەوا دروستە فەرمانڕەوا نرخێک بۆ بانگبێژێت دابنێت لە گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان -بیت المال-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا