عن جابر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما من مسلم يَغرس غَرسا إلا كان ما أُكل منه له صدقة، وما سُرق منه له صدقة، ولا يَرْزَؤُهُ أحد إلا كان له صدقة». وفي رواية: «فلا يَغرس المسلم غَرسا فيأكلَ منه إنسان ولا دَابَة ولا طير إلا كان له صدقة إلى يوم القيامة»، وفي رواية: «لا يَغرس مسلم غرسا، ولا يزرع زرعًا، فيأكل منه إنسان ولا دَابَة ولا شيء، إلا كانت له صدقة».
[صحيح] - [متفق عليه من حديث أنس، ورواه مسلم من حديث جابر]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت: هەرشتێکی لێبخورێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەرشتێکی لێ بدزرێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەریەکێک شتێکی لێ کەم بکاتەوە (لێ ببات)؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت». لە ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت: مرۆڤ یان ئاژەڵ یان باڵندە لێی بخوات؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت لە ڕۆژی قیامەتدا»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت یان دانەوێڵەیەک بچێنێت: مرۆڤ یان ئاژەڵ یان هەرشتکی تر لێی بخوات؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: هەرمسوڵمانێک ڕووەکێک بڕوێنێت یان دانەوێڵەیەک بچێنێت، وزیندەوەرێک لە زیندەوەرەکان لێی بخوات؛ ئەوا پاداشتی بۆ ئەو مسوڵمانە دەنووسرێت، تەنانەت لە پاش مردنیشی هەتا ئەو ڕووەک ودانەوێڵەیە بمێنێتەوە، ئەم فەرموودەیە هاندانى تێدایە بۆ ڕووەک ڕواندن ودانەوێڵە چاندن چونکە خێر وچاکەیەکی زۆری تێدایە، وبەرژەوەندی وسوودی دینی ودونیایی تێدایە، هەرکەسێک لێیان بخوات دەبێتە هۆی خێر وچاکە بۆ خاوەنی ڕووەک ودانەوێڵەکە، وسەیرتر لەوە هەرکەسێک لە بەروبوومەکانیان بدزێت، بۆ نمونە کەسێک بێت ولە دارخورمایەک خورما بدزێت؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی نووسینی پاداشت بۆ خاوەنی دارخورماکە، هەرچەندە دزەکەش بناسرێتەوە وخاوەنی دارخورماکە بیدات بە دادگا؛ ئەوا هەر خێری بۆ دەنووسرێت لە لای خواى گەورە هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت. بەهەمان شێوە: ئەگەر ئەگەر لەم بەروبوومانە زیندەوەر وئاژەڵی سەر زەوی لێی بخوات ئەوا بە خێر وپاداشت بۆ خاوەنەکەى دەنووسرێت، ولەم فەرموودەیەدا تەنها باسی مسوڵمان کراوە چونکە تەنها مسوڵمان پاداشتی خێرکردن سوودی بۆی دەبێت لە دونیا وقیامەتدا، هەروەکو زانراوە لە ئاینی ئیسلامدا: خواى گەورە هەموو کردەوە چاکەکانی کەسی کافر وموشریک پوچەڵ دەکاتەوە لە قیامەتدا ئەگەرچیش پاداشتێکی کاتیان پێدەبەخشرێت لە دونیادا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر