عن عبد الله بن سَرْجس، قال: رأيتُ النبي صلى الله عليه وسلم وأكلتُ معه خُبْزا ولحْمًا، أو قال ثَرِيدًا، قال فقلتُ له: أَسْتَغْفَرَ لك النبي صلى الله عليه وسلم ؟ قال: نعم، ولك، ثم تَلا هذه الآية {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ} [محمد: 19] قال: ثم دُرْتُ خَلْفَه فنَظَرْتُ إلى خاتَم النُّبوة بين كَتِفَيْه، عند ناغِض كَتِفِه اليُسْرى، جُمْعًا، عَلَيْه خِيلانٌ كأمْثال الثَّآلِيلِ.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبد الله کوڕی سەرجیسەوە دەڵێت: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ونان وگۆشتم لەگەڵی خوارد، یان ووتی: نانەوڵاو، (قوتابیەکەى دەڵێت) پێیم ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ووتی: بەڵێ، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ} [محمد: 19] واتە: {وە داوای لێبووردن بکە (لە خودا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار}، (عبد الله) ووتی: پاشان چوومە پشتیەوە وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم -خاتم النبوة-م کرد لە نێوان شانەکانى، لە بەشی سەرەوەى شانی چەپی، وەکو مشتێکی دەست دەبوو، هەندێک خاڵی لەسەر بوو وەکو بالووکە وابوون.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هاوەڵی بەڕێز عبد الله کوڕی سەرجیس دەڵێت: پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- ونان وگۆشتی لەگەڵی خوارد، قوتابیەکەى پێی ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لێخۆشبوونی بۆت کرد؟ ئەویش (عبد الله) ووتی: بەڵێ، داواى لێخۆشبوونی بۆ تۆیش کرد وبۆ هەموو ئیمانداران؛ چونکە خواى گەورە فەرمانى ئەمەى پێکردووە، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ} [محمد: 19] واتە: {وە داوای لێبووردن بکە (لە خودا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار}، پاشان (عبد الله) پێی ووت: جارێکیان چووە ئاراستەى پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-ی کرد لە نێوان شانەکانى، لە بەشی سەرەوەى شانی چەپی، وەکو مشتێکی دەست دەبوو، هەندێک نیشانە وخاڵی لەسەر بوو جیاواز بوو لە ڕەنگی پێستی لاشەى -صلى اللە علیە وسلم-. وئەم گێڕانەوەیە پێچەوانەى ئەو گێڕانەوانەى تر نییە کە وا وەسفی مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة- دەکات کە چەند موویەکی لەسەر بووە وهەندێکی تر وا وەسفی دەکەن کە لە هێلکەى کۆتر دەچوو، هەموو ئەمانە دەکرێت کۆ بکرێتەوە چونکە هەریەکێک بە پێی تێگەیشتنی خۆی وەسفی دەکات، و وەسفەکانیان لە یەکترەوە نزیکە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان