عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا يَتَوَارَثُ أهل مِلَّتَيْنِ شتّى».
[حسن] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو کەس لە دوو ئاینی جیاواز بن؛ نابن بە میراتگری یەکتر».
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: دوو کەس یان کۆمەڵێک لەگەڵ کەسێکی تر نابن بە میراتگری یەکتر ئەگەر ئاینەکانیان جیاواز بێت، بۆیە مسوڵمان نابێتە میراتگری گاوڕ یان نەسڕانی وبە پێچەوانەوە، چونکە مەرجێک لە مەرجەکانى میراتگری تێدا نییە ئەمیش بریتیە لە شوێنکەوتنی هەمان ئاین، ئەگەر ئاینەکەیان جیاواز بوو؛ ئەوا نابن بە میراتگری یەکتر، وئەمیش وتەی زۆرینەى زانایانە -الجمهور-ە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان