عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «انطلق ثلاثة نفر ممن كان قبلكم حتى آواهم المبيت إلى غار فدخلوه، فانحدرت صخرة من الجبل فسدت عليهم الغار، فقالوا: إنَّهُ لاَ يُنْجِيكُمْ من هذه الصخرة إلا أن تدعوا الله بصالح أعمالكم. قال رجل منهم: اللهُمَّ كان لي أبوان شيخان كبيران، وكنتُ لاَ أَغْبِقُ قبلهما أهلا، ولا مالا فنأى بي طلب الشجر يوما فلم أَرِحْ عليهما حتى ناما، فحلبت لهما غَبُوقَهُمَا فوجدتهما نائمين، فكرهت أن أوقظهما وأَنْ أغْبِقَ قبلهما أهلا أو مالا، فلبثت -والقدح على يدي- أنتظر استيقاظهما حتى بَرِقَ الفَجْرُ والصِّبْيَةُ يَتَضَاغَوْن عند قدمي، فاستيقظا فشربا غَبُوقَهُما، اللَّهُمَّ إن كنت فعلت ذلك ابتغاء وجهك فَفَرِّجْ عنا ما نحن فيه من هذه الصخرة، فانفرجت شيئا لا يستطيعون الخروج منه. قال الآخر: اللَّهُمَّ إنَّهُ كانت لي ابنة عم، كانت أحب الناس إليَّ -وفي رواية: كنت أحبها كأشد ما يحب الرجال النساء- فأردتها على نفسها فامتنعت مني حتى أَلَمَّتْ بها سَنَةٌ من السنين فجاءتني فأعطيتها عشرين ومئة دينار على أنْ تُخَلِّيَ بيني وبين نفسها ففعلت، حتى إذا قدرت عليها -وفي رواية: فلما قعدت بين رجليها- قالتْ: اتَّقِ اللهَ ولاَ تَفُضَّ الخَاتَمَ إلا بحقه، فانصرفت عنها وهي أحب الناس إليَّ وتركت الذهب الذي أعطيتها، اللَّهُمَّ إنْ كنت فعلت ذلك ابتغاء وجهك فافْرُجْ عَنَّا ما نحن فيه، فانفرجت الصخرة، غير أنهم لا يستطيعون الخروج منها. وقال الثالث: اللَّهُمَّ استأجرت أُجَرَاءَ وأعطيتهم أجرهم غير رجل واحد ترك الذي له وذهب، فَثمَّرْتُ أجره حتى كثرت منه الأموال، فجاءني بعد حين، فقال: يا عبد الله، أدِّ إِلَيَّ أجري، فقلت: كل ما ترى من أجرك: من الإبل والبقر والغنم والرقيق، فقال: يا عبد الله، لا تَسْتَهْزِىءْ بي! فقلت: لاَ أسْتَهْزِئ بك، فأخذه كله فاستاقه فلم يترك منه شيئا، الَلهُمَّ إنْ كنت فعلت ذلك ابتغاء وجهك فافْرُجْ عَنَّا ما نحن فيه، فانفرجت الصخرة فخرجوا يمشون».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «جارێکیان سێ پیاو لەوانەى پێش ئێوە دەرچوون (لە سەفەرێکدا) هەتا شەو هات بەسەریاندا وچوونە نێو ئەشکەوتێکەوە، بەردێک کەوتە خوارەوە و(دەرگای) ئەشکەوتەى لەسەریان داخست، (لەناو خۆیاندا) ووتیان: هیچ شتێک ڕزگارتان ناکات لەم بەردە مەگەر بپاڕێنەوە لە خواى گەورە بە باشترینی کردەوە چاکەکانتان. پیاوێکیان ووتی: خودایە! خۆت ئاگادارى كە من باوك و دایكێکی بەتەمەنم هەبوو، شیرم دەدا بە ئەوان لە پێش خێزان (هاوسەر ومنداڵ) وخزمەتکارەکان، ڕۆژێکیان دوورکەوتمەوە بۆ گەڕان بە دوای لەوەڕگای باش (بۆ ئاژەڵەکان) ونەگەڕامەوە بۆ لایان هەتاوەکو خەویان لێکەوت، بەشی خۆیان لە شیرەکەم بۆیان دۆشی؛ بینیم خەوتوون، حەزم نەکرد بەخەبەریان بکەمەوە وحەزم نەکرد پێش ئەوان شیر بدەم بە خێزان وخزمەتکارەکان، بۆیە وەستام -ودەفرەکە لەسەر دەستم بوو- چاوەڕێم دەکرد خەبەریان بێتەوە هەتاوەکو بەیان دەرکەوت ومنداڵەکانم لە برسێتیدا دەگریان لە پێش پێمدا، هەستان وبەشە شیرەکەى خۆیان خواردەوە، خوایە ئەگەر لە بەر ڕەزامەندی تۆ ئەنجامداوە؛ ئەوا دەروویەکمان لێبکەرەوە لەوەى ئێمە تێیداین بەهۆی ئەم بەردەوە، کەمێک بەردەکە لاچوو بەڵام ناتوانن لێی دەربچن. یەكێکی تریان ووتى: خودایە! تۆ دەزانى کچێکی ئامۆزام هەبوو، خۆشەویستترین کەس بوو لە لام، ولە گێڕانەوەیەکدا -چەندە پیاو حەز لە ئافرەت دەكات ئەوەندە حەزم لێى بوو-، داوای ئيشى خراپەم لێى کرد، بەڵام ڕەتی کردەوە، هەتا ساڵێکیان دووچارى گرانى و قات و قڕی بوو، وە بە ناچارى ھات بۆ لام سەد وبیست دینارى زێڕم پێیدا لە جیاتی ئەوەى ڕازی بێت، ئەویش ڕازی بوو، هەتاوەکو توانیم -ولە گێڕانەوەیەکدا: کاتێک لە نێوان پێیەکانی دانیشتم (بۆ جیماع کردن)- (کچەکە) ووتی: لە خوا بترسە ئەم مۆرە بە ناڕەوا مەشکێنە مەگەر بە هەقی خۆی نەبێت، منیش وازم لێی هێنا وئەو خۆشەویستترین کەس بوو لە لام و وازم لەو ئاڵتونە هێنا کە پێیم بەخشی، خوایە ئەگەر لە بەر ڕەزامەندی تۆ ئەمەم ئەنجامداوە؛ ئەوا دەروویەکمان لێبکەرەوە لەوەى ئێمە تێیداین بەهۆی ئەم بەردەوە، کەمێک بەردەکە لاچوو بەڵام هەر ناتوانن لێی دەربچن. سێیەمیان ووتى: ئەی خودایە! جارێکیان کرێكارم گرت، وکاتێک ئیشەکەیان تەواو کرد؛ پارەکەم پێیاندا جگە لە پیاوێک نەبێت ئەوەى پێیم دا جێی هێشت وڕۆیشت، کرێکەیم کرد بە بەرهەم وپەرەم پێیدا، هەتاوەکو زۆر بوو، پاش ماوەیەک کرێکارەکە هاتەوە، ووتی: ئەی بەندەى خودا، کرێیەکەم بدەرەوە، ووتم: هەموو ئەوانەى کرێی تۆن لە وشتر ومانگا وپەز وخزمەتکار، ووتی: ئەی بەندەی خودا، گاڵتەم پێمەکە! منیش ووتم: گاڵتەت پێناکەم، هەمووی برد وهیچی جێنەهێشت، خوایە ئەگەر لە بەر ڕەزامەندی تۆ ئەنجامداوە؛ ئەوا دەروویەکمان لێبکەرەوە لەوەى ئێمە تێیداین بەهۆی ئەم بەردەوە، بەردەکە لاچوو ودەرچوون (وبە ویستی خۆیان ڕۆیشتن)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

سێ پیاو لەوانەى پێش ئێمە دەرچوون لە سەفەرێکدا هەتا شەو هات بەسەریاندا وچوونە نێو ئەشکەوتێکەوە، بەردێک کەوتە خوارەوە لەسەر شاخەکە ودەرگای ئەشکەوتەى لەسەریان داخست، ونەیانتوانى بەردەکە لابدەن چونکە زۆر گەورە بوو، بۆیە ویستیان لە خواى گەورە بپارێنەوە بە چاکترینی کردەوەکانیان بۆئەوەى نزاکانیان وەڵام بداتەوە وئەم ناڕەحەتیەیان لەسەر لابدات. یەکەمیان/ باسی ئەوەى کرد كە باوك ودایكێكی بەتەمەنی هەبوو، ومەڕ وماڵاتی هەبوو، دەیانی برد بۆئەوەى بلەوەڕێن وپاشان لە کۆتایی ڕۆژدا دەگەڕایەوە، وپەزەکانى دەدۆشی، وسەرەتا شیری دەدا بە دایک وباوکە بەتەمەنەکەى پاشان بە منداڵەکانى وخێزانی وخزمەتکارەکانى، دەڵێت: ڕۆژێکیان دوورکەوتەوە بۆ گەڕان بە دوای لەوەڕگای باش بۆ ئاژەڵەکان ونەگەڕایەوە بۆ لایان هەتاوەکو خەویان لێکەوت، بیری کردەوە ئایا شیر بدات بە خێزان وخزمەتکارەکانى پێش دایک وباوکی، یان چاوەڕێ بکات هەتاوەکو لە خەو هەڵدەستن، بۆیە ئەوەى هەڵبژارد کە چاوەڕێ بکات هەتاوەکو لە خەو هەڵدەستن لە پاش دەرچوونی بەیانی خۆر، بەم شێوەیە چاوەڕێیانی کرد هەتاوەکو بەیانی وکاتێک هەستان شیرەکەى پێیاندا وپاشان دای بە خێزان وخزمەتکارەکانى، پاشان ووتی: خوایە ئەگەر لەم کارەمدا دڵسۆز بووم و لەبەر تۆ ئەنجامم داوە، ئەم ناڕەحەتیەمان لەسەر لابدە، بۆیە بەردەکە کەمێک لاچوو بەڵام ناتوانن لێی دەربچن. دووەمیان/ بە داوێن پاکی وخۆپاراستن لە زینا کردن داواى لە خواى گەورە کرد، کچە مامێکی هەبوو، زۆر خۆشیدەویست چەندە پیاو حەز لە ئافرەت دەكات ئەوەندە حەزی لێى بوو، داوای لێی کرد داوێن پیسی لەگەڵدا بکات بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە وقبوڵی نەکرد، پاشان کچەکە تووشی هەژاری وپێویستی بوو بۆیە ناچار بوو خۆی تووشی ئەم تاوانە بکات چونکە پێویستە، وئەم کارەیشی دروست نییە وحەرامە، بەڵام ئەمە ڕوویدا، وهات بۆ لای کوڕە مامەکەى ئەویش سەد وبیست دیناری پێیدا بەرامبەر ئەوەى ڕازی بێت داوێن پیسی لەگەڵدا بکات، ئەویش ڕازی بوو لەبەر پێویستی بوونی، وکاتێک دانیشت هەروەکو چۆن مێرد دادەنیشێت بەرامبەر ژنەکەى بۆئەوەى جیماعی لەگەڵدا بکات، کچەکە ئەم قسە مەزن وسەیرەی ووت: لە خودا بترسە ومۆرەکە بە ناڕەوا مەشکێنە مەگەر بە هەقی خۆی نەبێت، بۆیە ئەویش هەستا و وازى لێی هێنا لە کاتێکدا خۆشەویستترین کەس بوو لە لای، بەڵام لە خواى گەورە ترسا وئەو ئاڵتونەى پێی بەخشی ولێی وەرنەگرتەوە، وپاشان ووتی: خوایە ئەگەر لە بەر ڕەزامەندی تۆ ئەمەم ئەنجامداوە؛ ئەوا دەروویەکمان لێبکەرەوە لەوەى ئێمە تێیداین بەهۆی ئەم بەردەوە، کەمێک بەردەکە لاچوو بەڵام هەر ناتوانن لێی دەربچن. سێیەمیان/ لە خواى گەورە پاڕایەوە بە ئەمانەت وسپاردە پاراستن وچاکبوون ودڵسۆزی لە کاردا، باسی ئەوە دەکات کە هەندێک کەسی گرتبوو بۆئەوەى بەرامبەر کرێ لە لای کاربکەن، پاش تەواوبوونی کارەکە کرێکەى پێیاندا، تەنها یەک پیاو نەبێت؛ کرێکەى وەرنەگرت وڕۆیشت، ئەم پیاوە هەستا ئەو کرێیەى کردە نێو کارەوە بۆیە بەرهەمی زۆر بوو، بەهۆیەوە مامەڵەى کڕین وفرۆشتن وجگە لە ئەمانەى دەکرد، ئەوەندە زۆر بوو هەتاوەکو وشتر ومانگا وپەزی وخزمەتکاری زۆری پێی کڕی، کرێکارەکە پاش ماوەیەک هاتەوە ووتى: ئەی بەندەى خودا، کرێیەکەم بدەرەوە، ئەویش پێی ووت: هەموو ئەوانەى دەیبینی کرێی تۆن لە وشتر ومانگا وپەز وخزمەتکار، کرێکارەکە ووتی: گاڵتەم پێمەکە! ئەو کرێیەى من کەم بوو، چۆن ئەم هەموو وشتر ومانگا وپەز وخزمەتکارە ببەم ؟! گاڵتەم پێمەکە، پیاوەکە ووتی: ئەمە بۆ تۆیە، ئەویش هەمووی برد وهیچی جێنەهێشت، پاشان کەسی سێیەم ووتی: خوایە ئەگەر لە بەر ڕەزامەندی تۆ ئەمەم ئەنجامداوە؛ ئەوا دەروویەکمان لێبکەرەوە لەوەى ئێمە تێیداین بەهۆی ئەم بەردەوە، بەردەکە لاچوو ودەرگاکە کراوە ودەرچوون وبە ویستی خۆیان ڕۆیشتن، چونکە لە خواى گەورە پاڕانەوە بە چاکترینی کردەوەکانیان کە لەبەر ڕەزامەندی خواى گەورە ئەنجامیانداوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان