عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: كنا قعودا حول رسول الله صلى الله عليه وسلم ومعنا أبو بكر وعمر رضي الله عنهما في نفر، فقام رسول الله صلى الله عليه وسلم من بين أظهرنا فأبطأ علينا، وخشينَا أَنْ يُقْتَطَعَ دوننا وفزعنا فقمنا، فكنت أول من فزع، فخرجت أبتغي رسول الله صلى الله عليه وسلم حتى أتيت حائطا للأنصار لبني النجار، فَدُرْتُ به هل أجد له بابا؟ فلم أجد! فإذا ربيع يدخل في جوف حائط من بئر خارجه - والربيع: الجدول الصغير - فاحتفرت، فدخلت على رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: «أبو هريرة؟» فقلت: نعم، يا رسول الله، قال: «ما شأنك؟» قلت: كنت بين أَظْهُرِنَا فقمت فأبطأت علينا، فخشينا أنْ تُقْتَطَعَ دُونَنَا، ففزعنا، فكنت أول من فزع، فأتيت هذا الحائط، فاحتفرت كما يحتفر الثعلب، وهؤلاء الناس ورائي. فقال: «يا أبا هريرة» وأعطاني نعليه، فقال: «اذهب بِنَعْلَيَّ هَاتَيْنِ، فمن لقيت من وراء هذا الحائط يشهد أن لا إله إلا الله مُسْتَيْقِنًا بها قلبه، فبَشِّرْهُ بالجنة...وذكر الحديث بطوله
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو کۆمەڵێک لە هاوەڵانی دانیشتبوو وئەبوبەکر وعومەریشمان لەگەڵدا بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا وڕۆیشت، وزۆر دواکەوت ونەگەڕایەوە، وزۆری پێچوو ترساین تووشى شتێك بووبێت، خێرا ڕاپەڕین وهەموو ھەستاین، من یەکەم كەس بووم، كە هەستام، دەرچووم بە دوای پێغەمبەری خوادا دەگەڕام -صلى اللە علیە وسلم-، هەتا گەیشتم بەدیوارى باخێك كە باخی ئەنساڕەکانى بەنى نەجار بوو، بە دەوريدا گەڕام بۆ ئەوەی دەرگاکەی بدۆزمەوە، بەڵام جۆگەلەیەکم بينى لە بيرێکەوه دەردەچوو، لە كونى دیوارێکەوە دەچووە ناو باخەکە، منیش خۆم باریك وکۆ کردەوە وبە كونەكەدا چوومه ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەو خەڵكەش لە دوامەوە بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «ئەبو هوریرە»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «ئەوە چیتە؟»، ووتم: تۆ لەناو ئێمەدا بوویت هەستایت وڕۆیشتیت، زۆر دواكەوتیت، ئێمەیش ترساین شتێكت بەسەردا هاتبێت، هەموومان راپەڕین، من یەکەم كەس بووم كە راپەڕیم، هاتم بۆ لای ئەم دیوارە و وەكو رێوى خۆم كۆكردەوە بۆ ناو دیوارەكە، خەڵكەكەش له پشتمەوەن. نەعلەكانى پێدام، وفەرمووی: «ئەی ئەبو هوریرە، ئەم نەعلانەم ببە، ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم دیوارەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله)؛ ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە»، منیش یەکەم كەس كە پێی گەیشم عومەر بوو وتى: ئەو نەعلانە چییە ئەی ئەبو هورەیرە؟ ووتم: ئەمانە نەعلەکانى پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- بەوانەوە ناردوومی، وفەرمووی: گەیشتیت بە ھەركەسێک كە شاهێدی بدات بە (ﻻ إله إﻻ الله) وبە دڵ ویەقینەوە باوەڕی پێی هەبێت، مژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە، ئەبو هوریرە ووتی: عومەر دەستێكی کێشا بە نێو سینگمدا وکەوتم بە دوادا، ئینجا ووتی: ئەی ئەبو هورەیرە بگەڕێوە، منیش گەڕامەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دڵم زۆر پڕبوو، خەريك بوو دەگریام، عومەریش دوام کەوت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووى: «ئەوە چیتە ئەبوهورەیرە؟»، ووتم: گەیشتم بە عومەر ئەم هەواڵەم پێگەیاند کە بە مندا ناردت، ئەویش کێشای بەنێوان سینگمدا، وكەوتم بە دوادا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «ئەی عومەر چى وایلێکردیت كە ئاوا بكەيت؟»، عومەر ووتى: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باوك ودايكم بە قوربانت بن، ئایا ئەبو هورەیرەت بە نەعلەکانتەوە ناردبوو، پێیت فەرموو: ھەركەسێک كە شاهێدی بدات بە (ﻻ إله إﻻ الله) وبە دڵ ویەقینەوە باوەڕی پێی هەبێت، مژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ»، عومەر ووتی: وا مەکە، چونكە من دەترسم خەڵکی پشت بەوه ببەستن، وازیان لێبێنە با كردەوە بكەن. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازیان لێبێنە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو هاوەڵاندا دانیشتبوو، وئەبوبەکر وعومەریشی لەگەڵدا بوو -ڕەزاى خوایان لێبێت-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەناکاو هەستا وبۆ ماوەیەکی زۆر نەگەڕایەوە، بۆیە ترسان لەوەى کەسێک ئازاری دابێت لە کاتی تەنها بوونیدا، چونکە مونافیقەکان ودوژمنانى ئیسلام بە بەردەوام دەیانەوێت زیان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بدەن، بۆیە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە ترس وئاگاوە هەستان، یەکەم کەس کە هەستا ئەبوهورەیرە بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- هەتا گەیشتە لای دیوارێکی بەنی نەجار، بە دەوری دیوارەکەدا سووڕی خوارد بۆ ئەوەى دەرگایەک بدۆزێتەوە بۆ چوونە ژوورەوە کەچی نەیدۆزیەوە، بەڵام شوێنێکی (بۆشاییەکی) بچووکی دۆزیەوە لە دیوارەکە کە لێیەوە ئاو دەچێتە ژوورەوە، لاشەی کۆکردەوە هەتاوەکو چووە ژوورەوە وپێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم-، پێی فەرموو: (ئەبو هوریرەیە؟)، ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەعلەکانى خۆی پێدا وئەمیش نیشانە وئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئەم قسەیەی ئەبوهورەیرە باسی دەکات ڕاستگۆیە تێیدا ولە پێغەمبەرەوە بیستوویەتی -صلى اللە علیە وسلم-، وپێی فەرموو: (ئەم نەعلانەم ببە، ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم دیوارەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله)؛ ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە): چونکە هەرکەسێک ئەم ڕستەیە بڵێت بە یەقین ودڵنیایی لە دڵەوە ئەوا بێگومان فەرمانەکانى خودا جێبەجێدەکات وخۆی لە حەرامکراوەکان ونەهی لێکراوەکان دەپارێزێت، چونکە دەڵێت: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، ئەگەر ئەمە واتاى ئەم ڕستە مەزنە بێت ئەوا ماناى ئەوەیە ئەم کەسەی تەنها خودا دەپەرستێت بە بێ هیچ شەریک وهاوبەش بڕیاردانێک، بەڵام هەرکەسێک بە زمان بیڵێت بەڵام لە دڵەوە یەقین ودڵنیایی نەبێت سەبارەت بەم ڕستەیە ئەوا سوودی بۆی نابێت.