عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «احرِصْ على ما يَنْفَعُكَ، واستَعِنْ بالله ولا تَعْجَزَنَّ، وإن أصابك شيء فلا تقُلْ: لو أنني فعلت لكان كذا وكذا، ولكن قل: قَدَرُ الله، وما شاء فعل، فإن «لو» تفتح عمل الشيطان».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وتەنها پشت بە خواى گەورە ببەستە وتەنها داوای یارمەتی لە ئەو بکە وبێ هیوا ولاواز مەبە، وئەگەر شتێک ڕوویدا کە پێت ناخۆش بوو مەڵێ: ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە؛ ئاوا وئاوا دەبوو، بەڵکو بڵێ: (قَدَرُ الله وما شاء فَعَلَ) چونکە ووتنی: (ئەگەر) دەرگای کردەوەکانى شەیتان دەکاتەوە». *(واتە: ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئاینی ئیسلام هانی مرۆڤ دەدات بۆ ئاوەدانکردنەوەى سەر زەوی وچاکسازی لە کۆمەڵگادا؛ هەروەکو لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە هەموو مسوڵمانێک دەکات بە جدی وشێلگیر بوون لە ئەنجامدانى کردەوەکاندا ئەمیش پاش پشت بەستن وداواى یارمەتیکردن لە خواى گەورە، ودەبێت مسوڵمان خۆی بە دوور بگرێت لە بێ هیوا بوون وهۆکارەکانى، ونابێت دەرگای لۆمە کردن وپەشیمانى بکاتەوە ئەگەر ئەوەى دەیویست لە دەستی دەرچوو وبۆی جێبەجێ نەبوو، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی توڕەیی وبێ ئومێد بوونی، بەڵکو پێویستە متمانەی بە خواى گەورە هەبێت وکاروبارەکانی بە ئەو زاتە مەزنە بسپێرێت، ودەبێت مسوڵمان باوەڕی وا بێت هەر کردەوەیەک ڕوودەدات بە قەزا وقەدەری خواى گەورەیە ئەمیش بۆ ئەوەی شەیتان زاڵ نەبێت بەسەریدا ولە ڕێگای ڕاست دووری نەخاتەوە وئیمانی لاواز نەکات وگومانى بۆ دروست نەکات سەبارەت بە خواى گەورە وسەبارەت بە قەزای وقەدەری خودا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوغالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر