عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: «من ابْتَاعَ طعاما فلا يَبِعْهُ حتى يَسْتَوْفِيَهُ»، وفي لفظ: «حتى يَقْبِضَهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک خۆراکێکی کڕی؛ با نەیفرۆشێت هەتاوەکو بە کامڵی وەریدەگرێت»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەتاوەکو دەبێت بە موڵکی (بە خاوەنداری)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
چونکە وەرگرتنی خۆراک لە تەواوکەرەکانى گرێبەستە وخاوەندارێتی بوونی ئەو شتەیە، نەهی کراوە لە کڕیار خۆراکەکە دیسانەوە بفرۆشێت هەتاوەکو بە کامڵی وەریدەگرێت وفرۆشیار دەیکێشێت، ولە ژێر دەستی دەبێت وبە ئارەزووی خۆی بەکاریدەهێنێت، بەهەمان شێوە هەموو شتومەکێک جگە لە خواردن، وهەروەها هەندێک گرێبەستی تر بە فرۆشتن دەبەسترێتەوە کە هەمان حوکم دەیانگرێتەوە وەکو کرێدان، پێدانی شتێک بەرامبەر شتومەکێک (الهبة على عوض)، وڕەهن، وحەواڵە، بەڵام جگە لە فرۆشتن وئەوانەیشی هاوشێوەین، ئەوا دروستە بە ئارەزووی خۆی مامەڵەى پێوە بکات.