عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إذا قاتل أحدكم فَلْيَجْتَنِبِ الوجه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەکێکتان دژی براکەى شەڕی کرد؛ ئەوا دەبێت خۆی لە لێدانى دەموچاوی بە دوور بگرێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

چونکە سروشتی ژیان بەو شێوەیە کە ناکۆکی وشەڕ ڕوودەدات بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونیمان دەکات ئەگەر هاتوو کەسێکمان شەڕی کرد دژی براکەى؛ ئەوا دەبێت خۆی بە دوور بگرێت لە لێدانی ڕووی، چونکە زۆری جوانی وشکۆداری مرۆڤ لە ڕوویدایە، وڕووی مرۆڤ ناسکە وبە هەر بەرکەوتن ولێدانێکی سووک تووشی شێواندن دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر