عن عياض بن حمار رضي الله عنه مرفوعاً: «أهل الجنة ثلاثة: ذو سلطان مُقْسِطٌ مُوَفَّقٌ، ورجل رحيم رقيق القلب لكل ذي قربى ومسلم، وعفيف مُتَعَفِّفٌ ذو عيال».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عیازی کوڕی حیمارەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەهلی بەهەشت سێ کۆمەڵن: دەسەڵاتدارێکی دادپەروەری سەرکەوتوو پێبەخشراو، وپیاوێکی میهرەبان ودڵنەرم بەرامبەر هەموو خزمێک ومسوڵمانێک، وخۆگرێکی خاوەن خاوخێزان کە داوا لە خەڵکی ناکات».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە هانی بەدیهێنانی دادپەروەری دەدات لە نێو خەڵکیدا بۆ ئەو کەسانەى کە خاوەن دەسەڵاتن، وهەروەها ڕێنموێنی دەکات بە خۆ ڕازاندنەوە بە ڕەوشتە جوانەکان وەکو ڕەحم وبەزەیی وسۆز بەرامبەر خزم وکەسە نزیکەکان وهەروەها تێکەڵبوونی خەڵکی بەم ڕەوشتە مەزنانە، وهەروەها ئامۆژگاری کردنی تێدایە بە خۆگرتنەوە لە داواکردن لە خەڵکی وزیادەڕەوی نەکردن لەمەدا بۆ کەسێک خاوەنی خاوخێزان بێت وخەرجیان لەسەر بکات، هەرکەسێک لەم سێ کۆمەڵە ئەم ڕەوشتانەى تێدا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر